بۆچی ئینریکی کۆتایی هات لەگەڵ بەرسا !!

نوسینی : دارەوان حەمە
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم تەنیا ئەو کەسانەی لویس ئینریکیان پێ ڕاهێنەرەکی باش بوو , ئێستاش بەس ئەوان دەتوانن ڕەخنەی لێ بگرن ..

لویس ئینریکی

دارەوان حەمە

دارەوان حەمە

سەرەتایی ژیانی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ پیپ لە تیپی بەرسا B بوو , بەڵام کاتێک پیپ بووە راهێنەری تیپی یەکەم ئینریکی بووە ڕاهێنەر لەو کاتەوە دەستی کرد بە کاری ڕاهێنەرایەتی

ڕووی کردە یانەکانی رۆما و سێلتا دەتوانین بڵێین لەو دوو یانەیە مێژووی نەبوو , بەڵام ئەو دوو یانەیە توانایان سنوردار بوو , بەڵگەش دوای ئینریکی هیچ جامێکیان بەدەست نەهێناوە ..

ئینریکی بووە راهێنەری بەرسا

لەو کاتەی ئینریکی هاتە یانەی بەرسا بەرسا لە حاڵێکی شپرزە بوو خاوەنی هیچ ناسناوێک نەبوو لە هەموو روێکەوە ڕوخا بوو شکست بوو بوە کارێکی ئاسان بۆ تیپەکانی بەرامبەر کە یاریان لەگەڵ بەرسا دەکرد ، بە سەرپەرشتی تاتا مارتینۆ، یاریزانەکان بێزار بوون ، مێسی چەند جارێک لێدوانی دابوو کە ئێستا ئەرکی زۆر قورسە لەگەڵ هێڕشبردن ئەرکی بەرگریم پێدراوە پیکێ ئاستی دابەزیبوو سێرجیۆ و چەند یاریزانێکی تر بە هەمان شێوە !!

تاکە ڕاهێنەریک کەدوای تاتا بتوانێت سەردەمی گواردیۆلا ، کە بە سەردەمی زێڕینی بەرسا دا دەنرا بگەڕێنێتەوە , ئەوا تەنها هاوڕێکەی گواردیۆلا بوو ئەویش ئینریکی بوو !!

هەر بۆیە دەستەی کارگێری یانەی بەرسا باشترین بڕیاریان دا کە ئینریکیان وەک ڕاهێنەری تیپەکە دیاری کرد , چونکە هەر وەک باسم کرد ئەقلی ئینرکی پێویست بۆ ئەو کاتەی بەرسا و یاریزانەکان ..

ئینریکی لە 10 ناسناو 8 ناسناوی بە دەست هێنا!!

ئینریکی لەگەڵ دەست بە کار بوونی لەگەڵ یانەکە زۆر یاسای دانا زۆری گۆڕی ، بڕیاریدا گشت یاریزانەکان بەیانیان لە یانە نانی بەیانی بخۆن و جێگای مەشقی یانەکەی گۆڕی هەم لە کات هەم لە هەندێک بەشی شوێنەکە ، ئەگەر پلانی ئینریکی لە ناو یاریگا زۆر بە یانەکەوە دیار نەبێت ئەویش بە هۆی ئەو پلانەی کە بەرسا پێوەی بە ناوبانگە 4 3 3 ئەوا پلانەکانی دەرەوەی لاکێشەی سەوز باشترین پلان بوو ئەو ڕاهێنەرە بۆ یاریزانانی دانا .

ئەو کێشانەی بەرسا لەگەڵ هاتنی ئینریکی چارەسەر کرا

یانەی بەرسا پێش ئینریکی بە تۆپی جێگر زۆر گۆڵی لێ تۆمار دەکرا ئەوەش بوو بوە هۆکاری ئەوەی ئەو یانەیە لە زۆر یاریدا تۆشی کێشە بێت شکست بێنێت , بەڵام لەگەڵ هاتنی ئینریکی ئەو کێشە بوونی نەما بە بەڵگەی ئەوەی وەرزێک تەواو بوو تەنیا 2 گۆڵی لێ تۆمار کرا و جگە لەوەی 6 گۆڵی بە تۆپی جێگر تۆمار کرد

بەرز بوونەوە ئاستی مێسی ، لەسەرەتایی وەرز ئینریکی توشی کێشە بوو لەگەڵ مێسی بۆ چەند یاریەک قسە لە نێوانیان دا نەبوو بەڵام زیرەکی ئینریکی وای کرد ئەو گرژیە نەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی مێسی بەڵکوو زیاتر ئاستی بەرز بوو لە دوا یاری خولی ئیسپانیا بە جامی خولەکە باوەشیان لەیکدا هەموو شتێکیان کۆتایی پێ هێنا

بەرزبوونەوەی ئاستی پیکێ ، پێش ئەوەی ئینریکی بێت پیکێ ئاستی زۆر دابەزی بوو بە شێوەیەک یانەکە بیر لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەکردوە بەڵام لەگەڵ هاتنی لویس پیکێ بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوت بە سەرکردە بانگ دەکرا لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ..

نەبوونی مێسی کێشە بوو بۆ ڕاهێنەرەکانی بەرسا بە گواردیۆلاشەوە ، بەڵام ئینریکی ئەوەشی چارەسەر کرد توانی لە کاتی پێکانی مێسی وا لە تیپەکە بکات بە ئاستی بەرز دەرکەون کاریان لێ نەکات بە بەڵگەی ئەوەی بە بێ مێسی تەنیا لە دوو یاری شکستی هێناوە , جگە لەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە ناو سانتیاگۆ بە بێ مێسی بە ئەنجامێکی گەورە شکست بە یانەی ڕیال بهێنێت!!

بەڵام ئەم وەرزە ئینریکی گەیشتە ئەو کاتەی کە هەموو ڕاهێنەرەکان پێی دەگەن کە کۆتایی لەگەڵ تیپەکەیە , من باسی فێرگسۆن ناکەم چونکە ئەە جیاواز بوو لەگەڵ راهینەرەکانی تر بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ مانیۆ مایەوە ..

ئینریکی ئەوەندەی لەگەڵ بەرسا کردی تەواو بوو چونکە ناسناوەکانی بەدەست هێنا , ئەم وەرزە لویس گەیشتە کۆتایی لەگەڵ یانەکە ئەمەش بە ڕوونی دیارە لەگەڵ دەست پێکی وەرزی ئەمساڵ ..

ئەو خاڵانەی کە وایان کردووە بلێین ئینریکی کۆتایی هات

1- یانەکە لەسەرەتاوە بە چەند بۆندیكی لاواز هاتە نێو ململانێی وەرزی ئەمساڵ ئەمیش لەسەر داوای لویس ئینریکی , هەر بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانانەی هێنا ریزی بەرسا کەم ئەزموون و کەم تەمەن بوون بۆیە وای کرد سەرکەتوو نەبن

2_ ئینریکی نەیتوانی ئەو کارانە بکات کە پێشتر کردی و سەرکوتوو بو نموونە لە رووی دەرونیەوە هیچ یاریزانێک ئامادە نین ئەمساڵ

3_ نەبوونی پێکهاتەیەکی جێگیر بۆ یاریەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو یاریزانانە شوێنی خۆیان بە تەواوی بزانن لەو شوێنە هەموو ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن , لەم وەرزە ئینریکی لە دواین 38 یاریدا بە 22 پێکهاتەی جیاواز یاری کردووە !!

4_ نەیتوانی هۆکاری ئاست لاوازی بۆسکێتس و ماسکیرانۆ لە م وەرزە چارەسەر بکات کە بە هۆی هەڵەی ئەو دوانە چەند یاریەک بارسا خاڵی لەدەستداوە .

5 _ نەیتوانیوە تا ئێستا سوود لە توانای گۆمێز وەرگرێت بە هۆی ئەوەی هەر یاریەک لە شوێنێک یاری پێ دەکات , لەگەڵ ئەوەی نەیتوانی سوود لە تواناکانی دینس سوارێز وەرگرێت کە ئەزموونێکی باشی هەیە لەگەڵ یانەکانی ڤیاریال و سیڤیا ..

6_ کیشەی گەورەی ئینریکی لەم وەرزە باڵی راست بوو بە هۆی ئەوەی یاری بە یاریزانێک دەکات یاریزانی ئەو شوێنە نیە , لەگەڵ ئەوەی یاریزانێکی ئاست بەرزی هەبوو لەو شوێنە کە بە هۆی پێکانەوە تا کۆتایی وەرز دوورکەوتەوە

ئەو شەش خاڵە زەقەی ئەمساڵ ئینریکی کردوویەتی وای لێ کردووین بڵێین کۆتا وەرزی ئەو ڕاهێنەرەیە ئەمساڵ …

21/2/2017

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply