ئایا ” میسی و رۆناڵدۆ ” دەتوانن ببنە براوەی باڵۆندۆری 2017 ؟

ZURICH, SWITZERLAND - JANUARY 12: FIFA Ballon d'Or nominees Lionel Messi of Argentina and FC Barcelona  (L) and Cristiano Ronaldo of Portugal and Real Madrid smile during the FIFA Ballon d'Or Gala 2014 at the Kongresshaus on January 12, 2015 in Zurich, Switzerland. (Photo by Philipp Schmidli/Getty Images)

نووسینی: هێمن عوسمان تایبه‌ت به‌ یاریگا

هەر كە وشەی باڵۆندۆر دەبیستین ، دەستبەجێ‌ دوو ئەستێرەمان دێتەوە یاد، كە قۆرخی ئەم نازناوەیان كردووە، ئەوانیش لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی یە، ساڵانێكی زۆرە ، خەڵاتی باڵۆندۆر كە بۆ باشترین یاریزانی جیهانە ، لەنێوان میسی و رۆناڵدۆ دایە ، بە شێوەیەك زۆرترین جار تۆپی ئاڵتوونیان بەڕوودا بەرزكراوەتەوە، میسی 5 جار و كریستیانۆش 4 جار ، كە ئەم دووانە مێژوویەكی زێڕینیان لە ژیانی وەرزشی خۆیان و تۆپی پێ‌ دا نوسیوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت دوای ساڵانێكی زۆر لەدەست گرتن بەسەر خەڵاتەكانی فیفا و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، بۆ ساڵی 2017 ، هاوكێشەیەكی نوێ‌ بێتە نێو بوارەكەوە، واتە میسی و رۆناڵدۆ نەتوانن درێژە بە وەرگرتنی نازناوەكانی فیفا و گۆڤارە فەڕەنسیەكە بدەن، یاخود دەتوانین بڵێین ئایا كام لەم دوو ئەستێرەیە هەلی زیاتریان لەبەردەمدایە تا ساڵێكی تریش ببنە باشترین یاریزانی جیهان”.

تا ئەم ساتەش ، ئاماژەكان لەبەرژەوەندی هیچ كام لەم دوو ئەستێرەیە نیە، بۆ نمونە ئەگەر بەرشەلۆنە لەسەردەستی پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوربخرێتەوە، ئەوە لیۆنێل میسی زیانێكی زۆری بەردەكەوێت، لەلایەكی ترەوە ئەگەر بەرشەلۆنە نەتوانێت نازناوی لالیگا ببات، واتە نازناوەكە بۆ ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت ، زیاتر كاریگەرییە نەرێنیەكان لەسەر لیۆنێل میسی دەبن، چونكە دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان تا ڕادەیەكی زۆر پەیوەستە بەبردنەوەی نازناو لەگەڵ یانەكانیاندا ، هەربۆیە میسی لێرەدا زەرەرمەندی یەكەم دەبێت، چونكە بەدەستهێنانی نازناوێكی گەورەی وەك چامپیۆنس لیگ هەنگاوێكی باشە بۆ هەر یاریزانێك كە بیەوێت كێبڕكێی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بكات”.

كریستیانۆ رۆناڵدۆش ، كە پارساڵ بووە باشترین یاریزانی جیهان ، زۆر زەحمەت بۆ ساڵی 2017 دا ، بەم ئاستەی ئێستاوە ركابەری لەسەر خەڵاتەكە بكات، بەڵام تا ئەم ساتەش رۆناڵدۆ هەلێكی زێڕینی لەبەردەمدایە ، بەوەی ئەگەر ریاڵ مەدرید بتوانێت نازناوی لالیگا و چامپیۆنس لیگ بەدەست بهێنێت، ئەوا رۆناڵدۆش هێندەی نازناوەكان قازانج دەكات، بەمەرجێك دۆن بتوانێت لەمەودوا زیاتر گەشە بەئاستی خۆی بدات، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە ، ئەگەر یانەی شاهانە نەتوانێت نازناوی چامپیۆنس لیگ بۆخۆی بباتەوە، زۆر زەحمەتە رۆناڵدۆش ركابەری لەسەر نازناوەكە بكات، ئەوكات میسی و رۆناڵدۆ ناتوانن ببنە دوو پاڵێوراوی بەهێز ، بەڵكو پێدەچێت ئەستێرەیەكی نوێ‌ دەربكەوێت و دوای ساڵانێكی زۆر نازناوەكە لەژێر چنگی “میسی و رۆناڵدۆ” دەربهێنێت و تۆپی پێ‌ تەنها بەو دوو ناوە گەورەوە نەمێنێت”.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ، هێشتا “میسی و رۆناڵدۆ” هیوایان لەدەست نەداوە، رەنگە هەموو ئەگەرەكان لەبەرژەوەندی ئەمان بشكێتەوە و جارێكی تر ركابەری یەكدی بن، هەروەك وتمان بەڵام بەمەرجێك ئەمان بتوانن نازناوی گرنگ لەگەڵ یانەكانیاندا ببەنەوە، یاخود ریكۆردێكی مێژووی بشكێنن و لەسەر ئاستی تاكەكەسی خۆیان بگەیەننە سێ‌ پاڵێوراوی كۆتایی بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان”.

یەكێكی تر لەهۆكارەكان بۆ ئەوەی ئەستێرە ئەرژەنتینی و پورتوگالیەكە تا ڕادەیەك لە خەڵاتی باڵۆندۆر و زەبێست دوربكەونەوە ، بەرزبوونەوەی تەمەنیانە، هەروەها كێشە و گرفتی یانەكانیان ، بۆنمونە بەرشەلۆنە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەكات، ئەمانەش زیانی تەنها بۆ یانەكە نیە، بەڵكو میسی –یش كە ناوێكی دیارە لە یانەكە و تۆپی پێ‌ زیانی زۆری لێدەكەوێت”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply