یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یانەی زاخۆی سزادا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە دروستبوونی ئاڵۆزییەکەی یاری نێوان یانەی زاخۆ و کەرکووک کۆبووە و لە بڕیارێکدا سزای بەسەر یانەی زاخۆدا سەپاند.

 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە بێبەشکردنی یانەی زاخۆ لە ئامادەبوونی جەماوەرەکەی لە پێنج یاری داهاتوودا، سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و دوو یاریش لەنێو یاریگای خۆیدا.

هەروەها بەهۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلی یانەکە، بڕیاردرا بڕی 3 ملیۆن دینار سزای ماددی یانەی زاخۆ بدرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply