لێمینا ریزەکانی یوڤێنتوس جێدێلێت

Mario Lemina

Mario Lemina

یاریگا
ماریۆ لێمینا, ناوەراستکاری گابۆنی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بریاریداوە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” TuttoSport”ـی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە ناوەراستکاری گابۆنی بە ھۆی کەم یاریکردن لە پێکھاتەی سەرەکی بیانکۆنێری بریاریداوە ھاوینی داھاتوو ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت و چەندین یانەش لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

لێمینای 23 ساڵ وەرزی 2015-2016 بە بڕی 9.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی خانمە پیرەکەوە کردووە و بەرپرسانی ئەو یانەیەش کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ ئامادە نین دەستبەرداری ببن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply