شێروانە چۆن دەگاتە قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین ؟

Sherwana

نوسینی : هه‌ردی حه‌سه‌ن

 

یاریەکانى خولى نایابى پێشمەرگەى کوردستان تەنها یەک هەفتەى ماوە کۆتایى بە یاریەکانى قۆناغى کۆمەڵەکان بێت و تا ئێستاش لە کۆمەڵەى دووەم چارەنوسى دوو یانەى سەرکەوتوو بۆ قۆناغى چوار گۆشەى زێڕین بە دیار نەکەوتوە کە تیایدا یانەکانى زاخۆ و شێروانە و کەرکوک و ئارارات هیوایان بۆ گەیشتن بە قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین هەیە و کۆتا هەفتەش جەنگى سەرکەوتنى دوو یانەى سەرکەوتو یەکلا دەبێتەوە بە یاریى نێوان شێروانە و زاخۆ لە یاریگاى شێروانە و یاریى نێوان کەرکوک و ئارارات لە یاریگایى کەرکوک.
یانەى شێروانە کە لە ئێستادا هاندەران پاش ئەنجامى یاریەکانى ئەم هەفتە هیوایان بەسەرکەوتنى یانەکەیان هەیە ئایا یانەکەى سنورى ئیدارەى گەرمیان پیوستى بە چى ئەنجامێک هەیە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین؟
• بردنەوەى شێروانە لەم یاریەدا بێ گەڕانەوەى بۆ ئەنجامى یاریەکانى تر ڕاستەوخۆ یانە گەرمیانیەکە دەگەیەنێتە قۆناغى چوار گۆشەى زێڕین.
• یەکسان بوونى یانەى شێروانە لەم یاریە بەهەر ئەنجامێک ڕاستەوخۆ سەردەکەوێ بۆ قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین بەڵام بەمەرجێ یاریى نێوان کەرکوک و ئاراراتیش یەکسان بێت.
• یەکسان بوونى شێروانە بەرامبەر زاخۆ و بردنەوەى کەرکوک یان ئارارات ئەوە یانەى شێروانە هیوایى گەیشتن بە قۆناغى چوار گۆشەى زێڕین لە دەس دەدات
• شکستى یانەى شێروانە بەرامبەر زاخۆ بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامى یاریى نێوان کەرکوک و ئارارات ئەوا ڕاستەوخۆ یانەى شێروانە لەسەرکەوتن بۆ قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین بێ بەش دەبێت.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply