زێدان چوار ئەستێرەی یانەکەی لە یاری ئیسپانیۆل دووردەخاتەوە

Real Madrid's French coach Zinedine Zidane listens an question during a press conference at Valdebebas Sport City  in Madrid on February 14, 2017, on the eve of the UEFA Champions League football match Real Madrid CF vs SSC Napoli. / AFP / GERARD JULIEN        (Photo credit should read GERARD JULIEN/AFP/Getty Images)

یاریگا
ئەمرۆ هەینی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید 19 یاریزانی بۆ یاری سبەی بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل ڕاگەیاند، کە تێیدا چوار ئەستێرەی گرنگی یانەکەی دوور خستووەتەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (as )ی ئیسپانی ئاماژەی کردووە کە زیزۆ هەر یەکە لە (کەریم بن زیمە و کیلۆر ناڤاس و لۆکا مۆدریچ و سێرجیۆ رامۆس)ی لە یاری سبەی بەرانبەر ئیسپانیۆل بە مەبەستی پشووپێ دانیان دوور خستووەتەوە، جگە لەوانەش ناوی دانیلۆش لە لیستی ریاڵ مەدرید دا نییە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە پێکهاتەکە ئەوەیە، کە دوای چەندین مانگ ناوی گاریس بەیل لە لیستەکەدا هەیە و ئەگەری هەیە بەشداری بکات.

ئەوەش پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی سبەی بەرانبەر ئیسپانیۆل کە سەعات 6.15 ی شەو دەستپێدەکات.
گۆڵپارێز: کاسیا ، یانیز ، لۆکا
بەرگریکاران: کارڤەخاڵ، پیپی، ڤاران، ناچۆ، مارسیلۆ
ناوەراست: کڕۆس، کۆڤاسیچ، کاسیمێرۆ، ئاسینسیۆ، ئیسکۆ، ڕۆدڕیگێز
هێرشبردن: ڕۆناڵدۆ ، گاریس بەیل، مۆراتا ، لۆکاس ڤاسکوێز، ماریانۆ

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply