ژیاننامه‌ | مارک کلاته‌نبێرگ

clattenburg_mark2
 نووسەر : بەکر حسن
کلایتنبێرگ لە ۱۳ی مانگی ۳ ی ساڵی ۱۹۷٥ لە هەرێمی دوورهام لە ئینگلتەڕا لەدایک بووە .
سەرەتای کاری ناوبژیوانی لە ساڵی۱۹۹۳دەستی پێکرد کاتێک وەک یاریدەدەری ناوژیوان لە خوولی باکوور بکۆ خوار تەمەنی ۱٨ ساڵی دەستنیشانکرا یەک وەرز وەک یاریدەدەری ناوبژیوان یاریەکانی بەڕێوەئەبرد .   بەهۆی بەرزی ئاستی لە ساڵی ۱۹۹٤ وەک ناوبژیوان دیاری کرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاریەکانی خوولی باکوور ، ماوەی ٥ وەرز یاریەکانی ئەم خوولەی بەڕێوە برد. دواتر کلایتنبێرگ لە ساڵی ۱۹۹۹ بۆ ۲۰۰۰ وەک یایدەدەری ناوبژیوان دەستنیشانکرا لە خوولی پلەدووەکانی ئینگلیز ، وەرزی دواتر وەک ناوبژیوانی یه‌که‌م دەستنیاشانکرا لەم خوولە دا لە نێوان ساڵانی ۲۰۰ بۆ ۲۰۰٤ ناوبژیوانی کردووە.
کلایتنبێرگ بەهۆی ئەوەی ناوبژیوانێک بوو توانای کۆنتڕۆڵکردنی باروودۆخی یاریەکانی هەبوو وە نە ئەکەوتە ژێر کاریگەری یاریزانان و هاندەران ،  لە ساڵی ۲۰۰٤ بۆ یەکەم زکلایتنبێرگ وەک ناوبژیوان لە پریمەرلیگ دەستنیشانکرا یەکەم یاری کە بەڕێوەی برد لە خوولی نایاب یاری نێوان ئیڤەرتۆن و کریستاڵ پاڵاس بوو لە ۲۱ ی مانگی ٨ ی ساڵی ۲۰۰٤ بوو .
کلایتنبێرگ دوای ۱۳ ساڵ ناوبژیوانی لە یاریەکانی پریمەرلیگ دواجار بڕیاری دا پەیوەندی بە یەکێتی ناوبژیوانانی خوولی سعوودیەوە بکات بۆ بەڕێوردنی یاریەکانی ئەم خوولە. ئاستە نایابەکەی کلایتنبێرگ لە بەڕێوبردنی یاریەکان وای کرد وەک ناوبژیوان لە فیفا دەستنیشان بکرێت بۆ بەڕێوبردنی یاریە نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لە ساڵی ۲۰۰٦ کە تاکوو ئێستاش لە دەستەی ناوبژیوانانی فیفا وەک یەکێک لە باشترین ناوبژیوان هه‌ژمارده‌کرێت .
ناوبراو لەساڵی ۲۰۱٦ بە باشترین ناوبژیوانی جیهان هەڵبژێردرا کە لەم ساڵە چەندین یاری گرنگ و چارەنووسازی بەسەرکەوتی بەڕێوە برد. گرنگترین ئەو یاریانەی کلایتنبێرگ بەڕێوەی بردوون : یاری کۆتای کارلینگ کاپی ۲۰۱۲
یاری کۆتای ئۆڵۆمپیادی تۆپی پێی پیاوانی ۲۰۱۲
قەڵغانی خێرخوازی ۲۰۱۳
یاری کۆتای سووپەڕی ئەورووپی ۲۰۱٤
یاری کۆتای جامی ئینگلتەڕای ۲۰۱٦
یاری کۆتای خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپای ۲۰۱٦
یاری کۆتای جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ۲۰۱٦
ئامارەکانی کلایتنبێرگ لە پریمەرلیگ : ۱۳ ساڵ ناوبژیوانی لە پریمەرلیگ ۲٨۹ یاری بەڕێوە بردووە. ۹۳٨ کارتی زەردی بەرز کردۆتەوە. ٤٨ کارتی زەردی بەرز کردۆتەوە. ۷٨ لێدانی سزای گرتووە.
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply