ڕۆی کین باس لە حاڵەتێکی تایبەتی پۆگبا و براکەی دەکات

  • pjimage-52
    یاریگانێت/یاری شەوی ڕابردووی نێوان هەردو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و سانت ئیتیانی فەرەنسی لە خولی یۆرۆپالیگ، کە تێیدا پۆڵ پۆگبا و فلۆرەنتین پۆگبای برای پێکەوە لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد کۆ کردبۆوە، چەندین سەرنج و هەواڵی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

    لە سەیرترینی ئەو کۆمێنتانەی بۆ ئەم پێکگەشتنەی پۆگبا و براکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و سایتەکانەوە بڵاو بوویەوە، قسەی ڕۆی کینی ئەفسانەی پێشووی ئێرلەندیی و مان یۆ بوو کە جیا لە یارییەکە دەڵێت: ” ڕۆی کین: “ماوەی پێنج ساڵە هێندەی دوێنێ شەوی پۆگبا و براکەی، لەگەڵ براکانمدا قسەم نەکردووە!”

    ئەم سەرنجە نامۆیەی ڕۆی کین دوای ئەوە هات کە هەردوو برا لە چەندین دیمەندا وێنە گیراون کە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن، ئەمە لە پێش یاریەکە و لە کاتی یاریەکە و لە پشووی نێوان گێمەکان و تەنانەت دوای فیکەی کۆتایش هەر پێکەوە گفتوگۆ دەکەن. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییشدا لە ساڵەی یاریزانان، دوای یاریەکە خێزانی پۆگبا پێکەوە بەدەم خۆشیی دەربڕینەوە دەڕەقسن.

    جێی باسکردنە، خێزانی پۆڵ پۆگبا بە ڕەگەز  غینیایین و بە کۆچ ڕوویان لە فەرەنسا کردووە، پۆگباکەی مانچستەر بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا و فلۆرەنتینی برایشی بۆ هەڵبژاردەی غینیا یاری دەکەن. یاری دوێنێ شەویشیان کە دایک و کەسە نزیکەکانیان ئامادەی بوون، بە سوودی یانەکەی پۆڵ پۆگبا بە ئەنجامی ۳-سفر کۆتایی هات، کە ئیبراهیمۆڤیچ بە هاتریک گۆڵەکانی تۆمار کرد.

  • 3D4F872A00000578-4233110-image-m-49_1487288980114

hd-paul-and-florentin-pogba_19s29vows43t61plidi86rogj7

Paul-Pogba

MAIN-Pogbas-Shinpad

C42qZ6oWMAIwo86

GettyImages-642083916-1024x811

paul-pogba-florentin1

Manchester-Uniteds-Paul-Pogba-and-St-Etiennes-Florentin-Pogba-walk-off-at-half-time16711849_1608308789226778_7237564590830140298_n٢٠١٧-٠٢-١٧ ١٥.٠٠.٢٨

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply