یه‌کێک له‌ باشترین ناوبژیوانه‌کانی جیهان وازده‌هێنێت

Clattenburg

یاریگا-مارک کلاته‌نبێرگ به‌ناوبانگترین ناوبژیوان ئینگلته‌را و یه‌کێک له‌ باشترین ناوبژیوانه‌کانه‌کانی جیهان  واز له‌ پیشه‌که‌ی ده‌هێنێت.

ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی ئاشکرایکرد کلاته‌نبێرگی ٤١ ساڵ ئۆفه‌ریکی له‌ سعودییه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی باسبکرێت.  ناوبراو مانگی دوانزه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه‌ له‌ چین وه‌ک ناوبژیوان کاربکات کاتێک ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ ئه‌و خوله‌ به‌نیازه‌ جگه‌ له‌ یاریزان و راهێنه‌ر ، ناوبژیوانانیش بگوازێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی.

کلاته‌نبێرگ له‌ ٢٠١٦دا مێژووی نوسییه‌وه‌ کاتێک یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ، یۆرۆلیگ و جامی یه‌کێتی ئینگلته‌رای به‌ڕێوه‌برد.   پێشبینی ده‌کرێت پێش هه‌فته‌ی داهاتووی پریمه‌رلیگ  به‌فه‌رمی پیشه‌که‌ی جێبهێڵێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply