بە ڤیدیۆ.. مەشقەکانی بۆکا جۆنیۆرزی ئارژەنتینی دەبێتە مەیدانی بۆکسیێن 

Screen Shot 2017-02-16 at 3.38.04 PM

یاریگا
میدیاکان بڵاویان کردەوە، کە لە دوایین یەکەی مەشق وڕاهێنانەکانی یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئارژەنتینی شەڕێکی توند بە لەسەر شێوازی یاری بۆکسین لە نێوان دوو یاریزانەکەدا ڕووی داوە.

لەم بارەیەوە، کەناڵی fox گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەشقەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت، هەردوو یاریزان خوان ئانسوار و جۆناسان سیلفا بە بۆکس لە نێو مەشقەکان بە شەڕ دێن و دواتر یاریزانانی دیکە لەیەکیان دوور دەخەنەوە، شەڕەکەی دوو یاریزانەکەش زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یاری بۆکسین دەچوو، بەپێی کەناڵەکە دوای تەواو بوونی شەڕەکە ڕاهێنەر هەردوو یاریزانەکەی لە مەشقەکان وەک سزایەک دوور خستووتەوە.

یانەی بۆکا جینیۆرز کە یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ئارژەنتین، لەو ساتەدا پێشەنگی خولی وڵاتەکەی گرتووە و بە جیاوازی 3 خاڵ پێش یانەی نیو ئۆڵد بۆیزی ڕکابەری کەوتووە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply