چیرۆکی رۆناڵدۆ و سیێنا و قاقاکه‌ی ئه‌نشلۆتی له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا

News-TBT-Ronaldo

یاریگا-رۆناڵدۆ تازه‌ له‌ پێکان گه‌ڕابووه‌وه‌ ، ئه‌نشلۆتی راهێنه‌ری میلان  دڵنیانه‌بوو له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سیێنا  یاری پێبکات یاخود نا . به‌ڵام دواتر خۆی یه‌کلاکرده‌وه‌ و بڕیاریدا رۆناڵدۆ بۆ ئه‌و یارییه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدا ده‌بێت تاوه‌کو پشوو به‌ ئینزاگی و جیلاردینۆ بدات بۆ خولی پاڵه‌وانه‌کان.

به‌رواری ٢/١٦ی ٢٠٠٧ بوو ،  ئه‌نشلۆتی له‌ ژووری نان خواردن  هه‌واڵه‌که‌ی به‌ رۆناڵدۆ راگه‌یاند و وتی “رۆنیی سبه‌ینێ تۆ یاری ده‌کات به‌رامبه‌ر سیێنا “.   – رۆناڵدۆ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ “خۆشحاڵم به‌وه‌ ”

ئه‌نشلۆتی “تۆ چی ده‌زانیت له‌سه‌ر سیێنا ؟  ئایا ده‌زانیت چ به‌رگریکارێک چاودێریت ده‌کات؟

رۆناڵدۆ “نه‌خێر گه‌وره‌م به‌ڵام   خه‌مت نه‌بێت ئه‌وه‌ی داده‌نرێت بۆ چاودێریکردنی من ، ده‌زانێت من کێم “.

ئه‌نشلۆتی به‌و قسه‌یه‌ی رۆناڵدۆ قاقای لێدا و هه‌مووان هاتنه‌ پێکه‌نین.

رۆژی دواتر  سیێنا  هه‌ردوو یاریزان  بێرتادۆ و گاستالدیلۆی بۆ راگرتنی رۆناڵدۆ دانابوو . یارییه‌که‌ ٤-٣ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلان کۆتایی هات و رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروست کرد!

 


 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply