ڕاپۆرتێک لەسەر سەیرترین فەرمانەکانی ڕاهێنەرانی تۆپێ بەسەر یاریزانان بڵاوکرایەوە

16780406_186001268552058_1801326726_n

یاریگا
ڕاهێنەران هەمیشە خاوەن کەسایەتی خۆیانن و بە دڵی خۆیان پلان و بەرنامە بۆ یانەکانیان دادەڕێژن، بەڵام ئەوەی سەیرە لە کاری هەندێک ڕاهێنەر ئەوەیە کە هەندێک فەرمان لە دەرەوەی یاریگا بەسەر یاریزانانی دەسەپێنێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هەندێک فەرمانی سەیر و سەمەرەی ڕاهێنەرە ناودارەکانی جیهان باس دەکەین کە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، سەرەتا لە ڕاهێنەری ئارژەنتینی دانیال باسارێلا دەست پێدەکەین، کە کاتێک ڕاهێنەری تانگۆ بوو، قژی درێژی لە یاریزانەکان قەدەغە کردبوو، ئەو یاریزانەی قژی درێژ بوایە دوور دەخرایەوە، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری ئیستای مانچێستەر سیتی، کۆلا و خواردنەوە گازییەکان و بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی لە ژووری یاریزانان قەدەغە کردووە، جگە لەوەش سەرجێی کردنی یاریزانانی لەگەڵ خێزانەکانی خۆیان بەر لە یارییەکانی قەدەغەکردووە!.

ڕاهێنەری فەرەنسی ریمۆن دۆمەنیک، باوەڕی بە کەڵوەکان هەیە، ئەوەی لە کەڵووی دوپشک بێت بانگهێشتی ناکات و بە شوومی دادەنێت، هەروەها ئەگەر بزانێت یاریزانێکیش لە کەڵووی شێر بێت ئەوا دووری دەخاتەوە !، هەروەها ڕاهێنەری ئیتالی جیوڤانی تراباتۆنی خواردنی کوارگی بە هەموو شێوەیەک قەبوول نییە، هەر سەبارەت بەڕاهێنەرە ئیتالییەکان باولۆ دی کانیۆی راهێنەری ساندەرلاند فەرمانی کردبوو کە بەهیچ شێوەیک نابێت لە گەرماو گۆرانی بڵێن !، (نیل لینۆن) ڕاهێنەری ئێرلەندی یانەی بۆڵتۆن لە لایەن خۆیەوە  فەرمانی کردووە کە نابێت کڵاو لە مەشقەکان لەسەر بکەن، لە کاتێکدا ئارسین فینگەر خواردنی شۆکۆلاتەی دوای مەشقەکان بۆ یاریزانانی قەدەغە کردووە، سێر (ئالێکس فێرگسیۆن)یش کاتێک ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو، لە پێ کردنی پێڵاوی یاری کردنی ڕەنگاو ڕەنگی بۆ تیپی دووەمی مان یۆنایتد قەدەغە کردبوو، فەرمانی کردبوو کە دەبێت تەنها پێلاوی ڕەش بەکار بهێنن!.

فابیۆ کابیلۆ، ڕاهێنەری ئیتالی کاتێک سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ڕووسیای دەکرد، کردنەوەی سەرجەم پەیجە کۆمەڵایەتییەکانی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ڕووسیا قەدەغە کردبوو، لە کۆتایشدا ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنەری ناپۆلی ئیتالیا بەر لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید خواردنی پیتزای تا دوای یارییەکە لە یاریزانانی قەدەغە کردبوو !.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply