پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ کاره‌ساتن

Draxler Roberto

یاریگا-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واباوه‌   که‌ ئه‌و یانانه‌ی له‌ پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌کانیان دێن  به‌هێزترینن و چانسی به‌ده‌ستهێنانی ناسناویان زیاتره‌ به‌ڵام له‌م ساڵی چامپیۆنزلیگدا  ئه‌و باسه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌.

له‌کۆی ئه‌و چوار یارییه‌ی قۆناغی ١٦ که‌ ئه‌نجامدراون ، پێشه‌نگی چوار کۆمه‌ڵه‌ تووشی شکست هاتن که‌ هه‌ندێکیان مێژوویی و چاوه‌ڕواننه‌کراو بوون.

بۆروسیا دۆرتمۆند  توانی پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دابوو ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌نفیکا توشی شکست هات به‌ گۆڵێکی بێ وه‌ڵام.

بارسێلۆناش دووهه‌م یانه‌ی شه‌وی یه‌که‌م بوو که‌ به‌ پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌که‌ی سه‌رکه‌وت و ٤-٠ دۆڕا به‌ پاریس .

شه‌وی دووهه‌م  مه‌ینه‌تی پێشه‌نگه‌کانی که‌منه‌کرده‌وه‌ و ئارسناڵ دوای ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان به‌ ئه‌نجامی ٥-١ دۆڕا به‌ بایه‌رن میونشن ، باڤاری له‌ پله‌ی دووهه‌م هات پاش ئه‌وه‌ی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید شکستی پێهێنا.

ریاڵ مه‌دریدی هه‌ڵگری ناسناوه‌که‌ش چووه‌ پاڵ ئه‌و دووهه‌مانه‌ی که‌ شکستیان به‌ پێشه‌نگه‌کان هێنا دوای بردنه‌وه‌ی له‌ ناپۆلی.

پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ  ١٣ گۆڵیان لێ تۆمارکرا و ته‌نها دوو گۆڵیان تۆمارکرد !

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply