ڕۆناڵدۆ لەسەر کەریم بن زیمە هەرا لە ڕیاڵ مەدرید دەنێتەوە

Screen Shot 2017-02-16 at 1.51.10 PM

یاریگا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، کریستاینۆ ڕۆنالدۆ، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر بابەتی تازەکردنەوەی گرێبەستی کەریم بن زیمە هەرای ناوەتەوە و داوای کردووە کە بە زووترین کات گرێبەستەکەی بۆ تازە بکرێتەوە.

ماڵپەڕی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاماژەی کردووە، کە ڕۆناڵدۆ نایەوێت بن زیمە مێرەنگی جێ بهێڵێت و هەست دەکات لەگەڵ ئەو یاریزانە ئاسوودەیە و لەگەلێ گونجاوە، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕەخنەی ڕۆری لە لاەین هاندەران لی گیرا، بۆیە کریستیانۆ وەکو فەرمانێک بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگیاندووە کە نابێت هیچ هێرشبەرێکی دیکە بۆ یانەکە بهێنن و دەبێت بن زیمە لە ریاڵ بمێنێتەوە، ئەوەش هەمان بۆچوونی ڕاهێنەر (وێنەدین زێدان)ە کە بە ڕاشکاوانە گوتی لە ئاستی بن زیمە ڕازیم و یاریزانەکە سوودی بۆ یانەکە هەیە، ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا هاتووە، کە دەنگۆی هاتنی بێر ئۆبامیانگی هیرشبەری بڕوسیا دۆڕتمۆند لە ئارادا هەیە.

ئاشکرایە کە بن زیمە لە یاری دوێنی شەو بەرانبەر ناپۆلی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوو، توانی یەکەمین گۆڵی ڕیال مەدرید تۆمار بکات، هەروەها یاریزانە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ کریستاینۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی شاهانە هەیە.

Screen Shot 2017-02-16 at 1.46.13 PM

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply