ئەفسانەی شەیتانە سوورەکان گاڵتە بە ئارسناڵ دەکات

Screen Shot 2017-02-16 at 12.19.18 PM
یاریگا
دوای دۆڕاندنە گەورەکەی یانەی ئاڕسناڵ بەرانبەر یانەی بایەڕن میونشین لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ، (ڕۆی کین)ئەفسانەی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتد گاڵتەی بە یانەی ئارسناڵ کرد.

لەم ڕووەوە، ڕۆی کین، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی itv sport گوتی ” تەنها دوو یاریزان ئاستێکی باشیان لە یانەی ئاڕسناڵ پێشکەش کرد، یانەکە سەرکردەی لە نێو یاریگا نییە، کاتێک دەبینی (کیران جیبس) کاپتنی یانەکەی باش بزانە کە کێشەیەکی گەورە ڕوودەدات، بۆ تۆ چاوەرێی ئەوەبووی یانەی ئاڕسنال بچێتە میونیشن و بە ئەنجامێکی باش لە یاریگای ئەلیانزئارینا بێتە دەرەوە!، ئەو یانەیە زۆر کەم و کوڕی هەیە، کەسایەتی یانەکە بێ هیزە لەسەر ئاستی ئەوروپا ، بەڕاستی بایەڕن هیچ لە شکست پێ هێنانی ئاڕسناڵ هیچ هیلاک نەبوو و کارەکەی بە ئاسانی ئەنجام دا.

ئاشکرایە کە یانەی ئارسناڵ دوای پێشکەش کردنی گێمێکی گونجاو بەرانبەر بایەڕن کە 1-1 کۆتاییهات، لەگێمی دووەمدا یانەکە بە تەواوی ڕووخاو لە ماوەی 10 خولەکدا 3 گۆڵی لەسەر تۆمار کرا، دواتریش بە ئەنجامی 5-1 تووشی شکست هات.

roy-keane-439461

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply