ڕامۆس بۆچوونی خۆی لەسەر شکستە گەورەکەی بارسا بەرانبەر پاریس ئاشکرا دەکات

Screen Shot 2017-02-16 at 11.13.29 AM
یاریگا
دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ناپۆلی سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان ڕای خۆی لەسەر دۆڕاندنەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر پاریس سان جێرمان دەبڕی.

لەم بارەیەوە، ڕامۆس گوتی شکستەکەی بارسێلۆنا وانەیەک بوو بۆ هەموو یانەکان کە وا هەڵکردن قەدەغەیە، هەروەها گوتیشی ڕاست نییە گەر بڵێم بە دۆڕاندنی بارسێلۆنا دڵخۆش نیم، پێشبینی دۆڕاندنی ئەوانم کردبوو، ئەوەی بۆی دڵگرانم تەنها ئەوەیە کە پێم ناخۆشە هاوڕێیانم لە یانەکە خەفەت بخۆن، مەینەتی ببینن، بەڵام سەبارەت بە دۆڕاندنی بارسا بەڵێ پێم خۆش بوو.

سەبارەت بە بردنەوەی ڕیال مەدرید ڕامۆس گوتی یارییەکەمان بردەوە، بەڵام ئەرکێکی قورس چاوەڕێمان دەکات، ئەوەی نیگەرانی کردم ئەوەبوو کە پێویست بوو گۆڵێکی دیکەمان تۆمار بکردبا هەلی زۆر ڕێک کەوت بەڵام گۆڵمان نەکرد، بەهەر حاڵ لە یاری گەڕانەوش بە شێوازی هێرش بردن یاری دەکەین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply