پۆلیسی مەدرید مارادۆنا دەستگیر دەکات

 

maradona_2258 (1)

یاریگا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسێکی ئیسپانی، ئەمرۆ چوارشەممە پۆلیسی مەدرید ئەو هۆتێلەیان گەمارۆداوە کە مارادۆنا تێیدا دابەزیوە، بۆ ئەوەی لەسەر تۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر ئافرەتێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن.

ئاژانسی (efe) بڵاویکردووەتەوە، کە مارادۆنا کە بۆ هاندانی ناپۆلی لە یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید سەردانی ئیسپانیای کردووە، بە تۆمەتی دەستدرێژی کردن بە لێدان بۆ سەر (رۆسیۆ ئۆلیفیا)ی هاوڕێی، لە لایەن پۆلیسی مەدرید شوێنی حەوانەوەی گەمارۆ دەدرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەل دەکرێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەردەکەوێت کە تۆمەتەکان ڕاست نین و تەنها دەمەقاڵییەکی سادەی نێوان مارادۆنا هاوڕێیەکەیەتی و بۆیە پۆلیسیش لە کەیسەکە دەکشێتەوە.

مارادۆنا کە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی گەیشتنی بۆ مەدرید لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی ئێزگەی کادینا کۆپی بەشەڕ هات، خۆشبەختانە ڕزگاری دەبێت، دوای ئەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەکە نەکرد، مارادۆنا لەگەل هاتنی ئاماژی کردبوو کە هاتوە بۆ ئەوەی پشتگیری یانەکەی پێشووتری بکات، لە یارییە قورسەکەی ئەمشەو بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید کە لە قۆناغی 16 چامپیۆنز لیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

مارادۆنا و ئۆلیڤیا

مارادۆنا و ئۆلیڤیا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply