یاریزانانی بارسێلۆنا لویس ئێنریکیان ناوێت

Screen Shot 2017-02-15 at 2.33.42 PM

یاریگا
دوا بەدوای دۆڕاندنە قورسەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 4-0 وا ديارە دواین رۆژەکانی لویس ئێنریکی لەگەڵ بلووگرانا بە نزیک کەوتووەتەوە، ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەکە ئاماژەی کردووە کە دوای ئەو ئەنجامە متمانەی یاریزانان بەو ڕاهێنەرە بە تەواوی لاواز بووە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ، لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی یاریزانانی بارسێلۆنا و لویس ئێنریکی بەر لە یاری پاریس سان جێرمان باش نەبووە، بەڵام لەگەڵ دۆڕاندنەکەی دوێنێ شەو لێک ترازانێکی تەواو ڕوویداوە و یاریزانان هەست دەکەن ئێنریکی ناتوانێت لە کاتی تەنگانەکاندا یانەکە ڕزگار بکات یان چارەسەرێک بدۆزێتەوە، بە تیابەتی دوای تێک چوونی باردودۆخی یانەکە لە لیگای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگدا، هەروەها ئەستێرەکانی بارسا پێیان وایە، کە یانەکە گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە تازە ناکاتەوە و ئێنریکی کاتێکی کەمی لەگەڵ یانەکەدا ماوە و ئەمساڵ دوایین وەرزی دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە دۆراندنەکەی بارسا بەرانبەر پاریس سان جێرمان، ئەندریاس ئێنێستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئێنریکی بە هۆکاری دۆڕاندنەکە لە قەڵەم دا، ئینێستا دەڵێت، ناتوانم یاریزانان بە هۆکاری ئەو شکست گەورەیە دابنێم، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕاهێنەر هۆکاری سەرەکی شکستەکە بووە.

لەکۆتایی هەواڵەکەی سپۆرت هاتووە، کە لەگەڵ خراپی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی بارسا لەگەڵ ئێنریکی هەموو چاوەرێی گۆڕان دەکەن و لەو ساتەشدا خوان ئۆنزۆی یاریدەدەری ئێنریکی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

Screen Shot 2017-02-15 at 2.48.07 PM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply