دی ماریا لە یاری گەڕانەوەی بەرانبەر بارسێلۆنا دەترسێت

Screen Shot 2017-02-15 at 11.10.44 AM
یاریگا
سەرەڕای بردنەوە گەورەکەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 4-0 بەرانبەر بارسێلۆنا، دی ماریا خاوەن دوو گۆڵی یارییەکەی دوێنێ شەو، مەنرسی خۆی لە یاری گەڕانەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.

دی ماریا، سەبارەت بە یارییەکە گوتی ، ئێمە یارییەکی نموونەییمان ئەنجام دا، لە هەموو ڕووەکان سەرکەوتوو بووین، پێویستە هەمان کار بکەین، بە هەمان ئاست لە یاری گەڕانەوە یاری بکەین، بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی هەشت سەرکەوین، بەڵام من لە یاری گەڕانەوە لە کاردانەوەی بارسێلۆنا ترسم هەیە و دەبێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ ڕاپەڕینی بارسا لە یاری گەڕانەوە لە (نو کامپ) بکەین، لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بە ڕاپەڕینێک هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەون.

ئاشکرایە کە دی ماریا، کە تەمەنی 29 ساڵە، لە یارییەکەی دوێنێ شەو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ لە یانەی بارسێلۆنا تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر