ریکۆرد و ئاماره‌کانی دۆڕانه‌ مێژووییه‌که‌ی بارسا

Paris-Saint-Germain-v-FC-Barcelona-UEFA-Champions-League-Round-of-16-First-Leg

یاریگا-شه‌وی رابردوو ئه‌وه‌ی له‌ پێشبینی که‌سدا نه‌بوو روویدا ، کاتێک پاریس سان جێرمان به‌ چوارینه‌یه‌کی مێژوویی  شکستی به‌ بارسێلۆنا هێنا ، له‌و یارییه‌ی زۆریک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن ساڵانیکی زۆره‌ خراپترین یاری بارسا و مێسی بوو.

ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ کۆمه‌ڵێک ژماره‌ی سه‌یری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌م جۆره‌

  • ژماره‌ی پاسه‌ دروسته‌کانی تێر شتیگنی گۆڵپارێز زیاتربوون له‌ پاسه‌ دروسته‌کانی مێسی
  • ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی پاریس له‌ بارسێلۆنا به‌ ئه‌نجامی ٤-٠ له‌ سه‌نته‌ره‌کانی گه‌ره‌و کردن ١% بوو
  • یونای ئێمری پێش ئه‌م یارییه‌  ته‌نها یه‌ک بردنه‌وه‌ی هه‌بوو له‌ ٢٣ یاریدا به‌رامبه‌ر بارسا به‌ رێژه‌ی ٤.٣%
  • هیچ یانه‌یه‌ک هه‌رگیز نه‌گه‌شتووه‌ته‌ قۆناغی داهاتوو کاتێک یاری یه‌که‌می ٤-٠ له‌ چامپیۆنزلیگ دۆڕاندبێت.
  • له‌ مێژووی ١١٨ ساڵه‌ی بارسادا ، هه‌رگیز له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌ورووپیه‌کاندا  توشی شکستێکی له‌وه‌ سه‌ختتر نه‌هاتووه‌.  یه‌ک جاری دیکه‌ ٤-٠ دۆڕاوه‌.
  • مێسی بۆ یه‌کجاریش تۆپ به‌ر قاچی نه‌که‌وت له‌ ناوچه‌ی سزای پاریس دا.
  • سێ له‌ گۆڵه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و یاریزانانه‌وه‌ تۆمارکران که‌ رۆژی له‌ دایک بوونیان بوو.
  • ئه‌نخل دی ماریا یه‌که‌مجاری بوو له‌ چامپیۆنزلیگ به‌ لێدانی راسته‌وه‌خۆ گۆڵ تۆماربکات
  • دواین گۆڵی دی ماریا به‌رامبه‌ر بارسا ، له‌ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو.
  • نێیمار خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ له‌ پاریس له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ . پێنج گۆڵ.
  • ١٣ ساڵه‌ ، دی ماریا یه‌که‌م یاریزانه‌ دوو گۆڵ له‌ بارسا تۆماربکات له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزای له‌  یارییه‌کی چامپیۆنزلیگ.
  • دواین جار بارسا ، چوار گۆڵی لێ تۆمارکرا له‌ ٢٠١٣-٢٠١٤ بوو به‌رامبه‌ر بایه‌رن.
  • له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا ، ژماره‌ی پاسه‌کانی مێسی  که‌مترینی ئه‌و یاریزانه‌ بوو له‌ نۆ ساڵی رابردوودی خۆیدا !
  • جولیان دراکسله‌ر له‌ یه‌که‌م یاری له‌گه‌ڵ پاریس گۆڵی تۆمارکردووه‌ له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا ، جامی فه‌ڕه‌نسا ، چامپیۆنزلیگ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply