پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانەکەی خیسۆسیان دەرخستووە و ئەگەری دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆرە

Gabriel-Jesus-720x405

یاریگانێت/سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ و مێدیاکان لە بەریتانیا جۆری پێکانەکەی گابرێل خیسۆسیان بڵاو کردەوە کە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریخستووە.

گابرێل خیسۆسی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی و یانەی مانچستەر سیتی، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە یاریان بەرامبەر بۆرنمۆس تووشی پێکان هات و لە خولەکی ۱۵ بە ناچاری یاریگای بەجێ هێشت، لە بارەی پێکانەکەیەوە وا بڵاو کراوەتەوە کە هەمان جۆری ئەو پێکانەیە لە ساڵی ۲٠٠۲ تووشی داڤید بێکهام هات و ۷ هەفتەی پێچووبوو تا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان. زانیاریەکان بە هەمان جۆری پێکانی واین ڕۆنی دەزانن کە لە ساڵی ۲٠٠٤ لە ئیڤەرتۆن تووشی هاتووە و پاش ۱٤ هەفتە چاک بۆتەوە.

بەپێی پشکنینەکان، گابرێل شکان لە ئێسک و بەستەرەکانی پێیدایە و هەندێک لە سەرچاوەکانیش دەڵێن ئەگەری دوورکەوتنەوەیشی ۳ مانگ دەخایەنێت.

– وێنەی ئەو ناوچەی پێ کە ناوە زانستییەکەی (مێتاتارساڵ)ـە، کە تێیدا پێی خیسۆس تووشی شکان هاتووە:

Metatarsal-Fracture

 

GettyImages-562597621-56a6da0a3df78cf772908d6b

A00379F01

 

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply