لوکاس کۆتایی وەرز بریار دەدات

Lucas Leiva

Lucas Leiva

یاریگا
لوکاس لیڤا, ناوەراستکاری برازیلی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا لە لایەن یانەی گریمیۆی وڵاتەکەیەوە کراوەتە ئامانج.

سەرچاوەکانی برازیلی بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی یانەی وڵاتەکەیان دەیانەوێت لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپول دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن بۆ گواستنەوەی ناوەراستکاری پێشووی یانەکەیان, بەڵام موچە بەرزەکەی ئەم یاریزانە بووەتە بەربەست بۆ ئەو گواستنەوەیە.

لوکاس ساڵی 2007 ریزەکانی یانەی گریمیۆی وڵاتەکەی بەرەو رێدز جێھێشتووە و یۆرگێن کلۆبی راھێنەری ئەو یانەیەش چەندینجار رەتیکردۆتەوە رێگە بە چوونی ئەو یاریزانە بدات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply