پێرێز کۆتایی وەرز لە ئارسێنال جیادەبێتەوە

Lucas Perez Martinez

Lucas Perez Martinez

یاریگا
لوکاس پێرێز, ھێرشبەری ئیسپانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بە ھۆی کەم یاری کردن لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکەی دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Daily Mail”ـی بریتانیا بڵاویکردۆتەوە کە ھێرشبەری تۆپ ھاوێژەکان بریاریداوە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و لە پێکھاتەی سەرەکی یاری پێنەکرێت, ئەوا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت, ئەمە سەرەرای ئەوە دێت کە ئەو یاریزانە لە جامی ئینگڵتەرا و چامپیۆنز لیگ لە پێکھاتەی سەرەکی یاری پێدەکرێت.

پێرێز وەرزی رابردوو دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای وڵاتەکەی بە بڕی 17 ملیۆن پاوەند بۆ پرێمەر لیگ گواسترایەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply