میلان خاڵێکی له‌ لازیۆ رفاند

milan lazio

یاریگا-یاری لوتکه‌ی خولی ئیتاڵی له‌ نێوان میلان و لازیۆ براوه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ کۆتا خوله‌که‌کاندا رۆسۆنێری گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمارکرد.

میلان به‌ بێ زۆرێک له‌ یاریزانه‌کانی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی یاری کرد وه‌ک رۆمانولی ، بۆناڤینتورا و دی سکیلیۆ و کوکا.  لازیۆ له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا باشتر یاری کرد و توانی گۆڵی پێشکه‌وتن له‌رێگه‌ی لوکاس بیگلیای ئه‌رژه‌نتینی تۆماربکات به‌ لێدانی سزا.

ئه‌نجامه‌که‌ به‌و جۆره‌ مایه‌وه‌ تاوه‌کو سوسۆ له‌ خوله‌کی ٨٥ی نیوه‌ی دووهه‌مدا گۆڵی به‌رامبه‌ری هێنا.

به‌م ئه‌نجامه‌ میلان رێگه‌ی نه‌دا ، لازیۆ بچێته‌ خانه‌ی پێنجه‌م له‌ جێگه‌ی ئه‌ته‌له‌نتا ، خۆشی له‌ حه‌وته‌م دا مایه‌وه‌ به‌ ٤١ خاڵ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply