شۆک| رۆنالدۆ بەشداری راھێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد

Real Madrid

Real Madrid

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری لە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمرۆی یانەکەی نەکرد.

رۆژنامەی وەرزشی “Marca”ـی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە کە گۆڵکاری مێرنگی بە ھۆی ئەو پێکانەی لە قاچی راستیدا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی بووە نەیتوانی بەشداری لە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمرۆ بکات و لە ھۆڵی وەرزشی یانەکەی راھێنانەکانی ئەنجامداوە.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەو پێکانەی دۆن قورس نیە و سبەی لەگەڵ یاریزانانی ھاورێ دەست بە راھێنانی کۆمەڵ دەکاتەوە و هیچ کێشەیەکی نابێت بۆ یاری شەوی چوارشەممە بەرامبەر ناپۆلی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply