کەنالی سکای سپۆرت داوای لێبوردن دەکات

Sky Sport

Sky Sport

یاریگا
بەرپرسانی کەنالی سکای سپۆرت, بە فەرمی داوای لێبوردنیان لە بەرپرسانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا کرد بە ھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵێکی ناراست لە سەر دوورخستنەوەی راھێنەری ئەو یانەیە.

ئەو کەناڵە وەرزشیە پێش یاری بایەر لیڤەرکۆزن و ئاینتراخت فرانکفۆرت ھەواڵکیان بڵاوکردەوە کە گوایە دوای ئەو یارییە رۆجێر شمیتی راھێنەری ئەو یانەیە لو پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە, بەڵام دواجار ئەو ھەواڵە لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە رەتکرایەوە و داوایان لە بەرپرسانی ئەو کەناڵە کرد داوای لێبوردن بکەن.

یانەی ئەڵمانی وەرزی ئەمسال بە پێچەوانەی وەرزی رابردوو ئەنجامی باشیان بەدەست نەھێناوە, بۆیە چەندینجار ھەواڵی دوور خستنەوەی راھێنەری یانەکە بڵاوبۆتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply