ئاتلەتیکۆ مەدرید چارەسەرێک بۆ کێشەی یاریگای یاری کۆتایی جامی شا دەدۆزێتەوە

0

Screen Shot 2017-02-11 at 2.24.06 PM

یاریگا
دوای دروست بوونی کێشە و ڕێک نەکەوتن لەسەر ئەو یاریگایەی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای لە نێوان بارسێلۆنا و ئالاڤیس لێ ئەنجام دەدرێت، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێشنیارێکی وەک چارەسەرێکی یەکجاری پێشکەش بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد.

لەم ڕووەوە، میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان کردوە، کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێشنیاری کردووە کە یاریگا تازەکەی یانەکە کە ناوی (میترۆ پۆلیتانیۆ)یە ببێتە یاریگایەکی هەمیشەیی و ساڵانە یاری کۆتایی لە نێوان هەر چ دوو یانەیەک بێت لەوێ ئەنجام بدرێت، ئێزگەی کادینا سێر، لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە، کە بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێیان ئەو یاریگایە تازەیەی یانەکە کە شوێنی 67 هەزار هاندەری تێدا دەبێتەوە، چارەسەرێکی باش دەبێت بۆ یاریگای یاری کۆتایی، کە لەو ساتەوە دوای ڕەت کردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامدانی یارییەکە لە (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) بە بیانووی کارکردن لە یاریگاکە و نۆژەنکردنەوەی، لە هەمان کاتدا یانەی ئالاڤیس بەلایەوە باشە یارییەکە لە یاریگایەکی هەرێمی باسک ئەنجام بدرێت.

ئاشکرایە، کە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئالاڤیس توانیان لەم وەرزەدا بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەرکەون، تا ئەو ساتەش بڕیاری کۆتایی لەسەر یاریگای یاری کۆتایی جامەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

Screen Shot 2017-02-11 at 2.24.19 PM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply