رۆنالدۆ بە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی بیانی لە پرێمەر لیگی ئینگڵتەرا دەست نیشانکرا.

لە راپرسیەکی رۆژنامەی “Fourfourtwo” کە لە نێوان 100 یاریزانی بیانی لە مێژووی پرێمەر لیگی ئینگڵتەرا رێکخرابوو, گۆلکاری پۆتوگالی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد توانی پلەی یەکەمی ئەم راپرسیە بەدەست بێنێت. لە دوای دۆن تیەری ھێنری, ئێریک کانتۆنا, دێنیس بێرگکامپ, دیدیێ درۆگبا و ئەگوێرۆ پلەکانی دیکەیان بەدەست ھێنا.

ھێرشبەری یانەی ئیسپانی لە تەمەنی 18 سالیەوە لە ریزەکانی یانەی سپورتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد گواسترایەوە و لەگەڵ ئەو یانەیە چەندین ناسناوی بەدەست ھێنا و دواتر ساڵی 2009 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply