” ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان من و بارسێلۆنا نەبووە “

Ronald Koeman

Ronald Koeman

یاریگا-
بەرێوەبەری کارەکانی پێشووی رۆنالد کومانی راھێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەرا ماوەیەک پێش ئاشکرای کردبوو کە بەرپرسانی بارسێلۆنا لە ھەوڵی ئەوەدان ناوبراو وەرزی داھاتوو وەک راھێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

راھێنەری ھۆلەندی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەم دەنگۆیانە گوتی” تا ئێستا ھیچ پەیوەندیەک لە نێوان من و بەرپرسانی بارسێلۆنا نەبووە, بەڵام ھەر کاتێک ئەو یانەیە داوام لێ بکات ئەوا بیری لێدەکەمەوە”.

لە ئیسپانیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە وەرزی داھاتوو لویس ئێنریکێ واز لە پۆستی راھێنەرایەتی بارسێلۆنا دێنێت, بۆیە بەرپرسانی بلاوگرانا لە ھەوڵی ئەوەدان شوێن گرەوەیەک بدۆزنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply