ویلشێر ھەرەشەی جێھێشتنی یانەکەی دەکات

Jack Wilshere

Jack Wilshere

یاریگا
جاک ویلشێر, یاریزانی ئینگڵتەرایی یانەی ئارسێنالی ئەم وڵاتە ھەرەشەی جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی لە وەرزی داھاتوو دەکات.

ناوەراستکاری یانەی بۆرنمۆس کە سەرەتای ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن رویکردۆتە ریزەکانی ئەو یانەیە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی تۆپ ھاوێژەکان دەڵێت ” ئێستا ئەوەی بیری لێدەکەمەوە تەنھا ئەنجامی یارییەکانی یانەکەمە, بەڵام دەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەگەر بۆ سەر کورسی یەدەک بەرپرسانی ئارسێنال بیانەوێت من بگەرێننەوە ریزەکانیان, ئەوا بە ھیچ شێوەیەک ئامادەنیم بۆ ئەو یانەیە بگەرێمەوە”.

یاریزانی 25 ساڵی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیتوانی بە شێوەی سەرەکی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکەیدا یاری بکات, داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد رێگەی پێبدەن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply