باشترینەکانی پرێمەر لیگ لە ساڵی 2017

Premier League

Premier League

یاریگا
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ, پرێمەر لیگی ئینگڵتەراش بەردەوامی ھەبوو و چەندین یانە توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بێنن, لەوانەش ئێڤەرتۆن, تۆتێنھام, چێلسی و مانچێستەر سیتین.

ئێڤەرتۆن بە سەرکردایەتی رۆنالد کومان لە پێنج یاری ساڵی 2017 توانیویانە چوار سەرکەوتن و یەک بەرامبەر بوون تۆمار بکەن و بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی سەرکەون و باشترین ئەنجامیشان سەرکەوتن بەرامبەر مانچێستەر سیتی بوو بە ئەنجامی 4-0 .

Everton

Everton

یەکێکی دیکە لە باشترینەکانی ساڵی نوێ یانەی تۆتێنھامە, ئەو یانەیە بە سەرکردایەتی پۆکێتینیۆی راھێنەری لە شەش یاریدا چوار سەرکەوتن و دوو بەرامبەریان تۆمار کردووە و یەکێک لە بەھێزترین رکابەرەکانی چێلسی پێشەنگە.

Mauricio Pochettino

Mauricio Pochettino

بێگومان ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی توانیویەتی چێلسیەکی جیاواز لە ساڵی رابردوو بنیات بنێت, بلوز لە پێنج یاریدا سێ سەرکەوتن, یەک بەرامبەر بوون و شکستێکیان تۆمار کردووە و بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێشەوەی ریزبەندی دێن.

Antonio Conte

Antonio Conte

لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر سیتی سەرەرای ئەوەی پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ بارودۆخیان باش نەبوو, بەڵام لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێ و زیادبوونی گابریێل خێسۆسی ھێرشبەری برازیلی, ستیزێن توانیویانە سێ سەرکەوتن, یەک بەرامبەر بوون و شکستێک تۆمار بکەن.

Gabriel Jesus

Gabriel Jesus

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply