فه‌رمی | پۆرتۆ یاریزانێکی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌دریدی کڕی

Oliver torres

یاریگا-یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی رایگه‌یاند به‌ندێکی گرێبه‌ستی  ئۆڵیڤه‌ر تۆرێسی یاریزانی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌دریدی کارا کردووه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێته‌ موڵک ئه‌وان.

لاوه‌ ئیسپانییه‌ به‌هره‌مه‌نده‌که‌ به‌ خواستن له‌ ئه‌تڵه‌تیکۆوه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ پۆرتۆ ، به‌ندێکی گرێبه‌سته‌که‌ی بریتی بوو له‌وه‌ی یانه‌ی کڕیار ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به‌ ٢٠ ملیۆن یۆرۆ  به‌یه‌کجاری ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌کانی.

ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ی له‌م وه‌رزه‌دا نیشانی ده‌دات هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها ٢ گۆڵی له‌ ١٨ یاریدا تۆمارکردووه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ دووهه‌م وه‌رزه‌ به‌ خواستن یاری بۆ پۆرتۆ ده‌کات و له‌ وه‌رزی ٢٠١٤-٢٠١٥ دا  حه‌وت گۆڵی له‌ ٢٦ یاریدا تۆمارکرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply