مارتن کاسێرێس پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەر لیگ دەکات

Martín Cáceres

Martín Cáceres

یاریگا
مارتن کاسێرس, بەرگریکاری ئۆروگوایی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ساوسامپتۆنی ئێنگڵتەراوە دەکات.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنوسی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات, پاش ئەوەی بەرگریکاری ئۆروگوایی لە پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیا رەتکرایەوە, ئەم ھەفتەیە پەیوەندی بە یانەی بریتانیەوە دەکات, بۆیە چاوەروان دەکرێت تا چەند کاتژمێری داھاتوو ئەم گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە.

بەرگریکاری 29 ساڵ دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە, لە کۆتایی وەرزی رابردوەوە یاری بۆ ھیچ یانەیەک نەکردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply