هاندەرێکی ئینتەر میلان لە لایەن پۆلیس دەستدرێژی دەکرێتە سەر

83c56de6075eec23359d40d6b5117766_L
یاریگا
دوای ئەوەی چەند کارمەندێکی پۆلیسی فەرنسی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر گەنجێکی ڕەش پێستی دەستگیرکراو ، کە هاندەری ئینتەر میلانە و درێسی یانەکەی پۆشیوە، یانەی ئینتەرمیلان داوتنامەیەکی فەرمی بۆ ئەو گەنجە دەنێرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، پۆلیسی فەرەنسا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، گەنجێکی رەشپێست بە ناوی (سیۆی) تەمەن 22 ساڵ دەستگیر دەکات و بە چەند پۆلیسێکەوە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ئەو گەنجە ڕەشپێستە، کە دواتر دەرکەوت ”هیچ پەیوەندییەکی بە ماددەی هۆشبەرەوە نییە“ بۆیە دوای ئازاد کردنی سیۆی دەستبەجێ لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێت و دەردەکەوێت کە ئازاری زۆری چێشتووە.

هەواڵی ئەو گەنجە ڕەشپێستە بە تەواوی لە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە دوای ئەوەی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی گەنجەکەی کرد و، وێنەکانی بە درێسی تایبەت بە یانەی ئینتەر میلان لە هەموو جیهان بڵاوکرایەوە.
دوای بڵاو بوونەوەی وێنەکە، یانەی ئینتەرمیلان پەیوەندیی بە سیۆوە کردووە و پێی راگەیاندووە، کە دوای چاکبوونەوەی، دەتوانێ ببێتە میوانی یانەی ئینتەرمیلان و ئامادەی یارییەکی ئەو یانەیە بێت لە یاریگای سان سیرۆ بێت.

Screen Shot 2017-02-09 at 11.27.55 AM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply