ڤیدیۆ : گوێ له‌ راپێکی درێنتی بگرن

Drenthe

یاریگا-رۆیستۆن درێنتی به‌ریگریکاری پێشووی ریاڵ مه‌درید  تراکێکی  کارێکی گۆرانی وتنی خۆی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌ شێوه‌ی راپ دایه‌.

ناوبراو له‌ ته‌مه‌نێکی لاویدا روویکرده‌ ریاڵ مه‌درید و ٤٦ یاری بۆ ئه‌نجامدا، دواتر روویکرده‌ هێرکولیس و ئێڤه‌رتۆن و شفیڵد وێنسده‌ی. دواین جاریش له‌گه‌ڵ به‌نییاسی ئیماراتی یاریکرد له‌ وه‌رزی رابردوو. به‌ڵام گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا بێ یانه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵه‌.

بێ کاری ، درێنتی به‌ره‌و جیهانی میوزک راکێشا. پێشتر له‌ چه‌ند کارێکدا وه‌کو یاریده‌ده‌ر یاخود بێژه‌ری دووهه‌م کاری کردووه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ژێر ناوی باندی Roya2Face کارێکی خۆی به‌ زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوکرده‌وه‌.

 

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply