مانچسته‌ریونایتد بیر له‌ درێژکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مۆرینهۆ ده‌کاته‌وه‌

josemourinhoot

یاریگا- یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌یه‌وێت خۆزێ مۆرینهۆ خه‌ڵات بکات و گرێبه‌سته‌که‌ی درێژبکاته‌وه‌ به‌هۆی باشتربوونی ئاست و ئه‌نجامی شه‌یتانه‌ سووره‌کان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبراو به‌ سه‌ره‌تایه‌کی خراپ ده‌ستی پێکرد به‌ڵام له‌ دوو مانگی رابردوودا یانه‌که‌ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ن له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا  به‌رپرسانی یونایتد له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی تا ٢٠٢١ درێژبکه‌نه‌وه‌ و ١٢ مانگی دیکه‌ بچێته‌ سه‌ر ماوه‌ی ئێستای.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ ، موچه‌ی ناوبراو زیاد ناکرێت به‌ڵام له‌باری سه‌رکه‌وتن و ناسناودا  خه‌ڵاته‌ داراییه‌کانی زیاترده‌بن.

مۆرینهۆ له‌ ئێستاوه‌ خۆی بۆ بازاڕێکی چالاکی هاوینه‌ ئاماده‌کردووه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمان یش بۆ ئۆڵدترافۆرد گه‌رمترین باسی ئێستای بازاڕی گواستنه‌وه‌یه‌.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply