پرسی گریزمان و تێڕوانینی سەرۆکی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ یانەی مانچستەر یونایتد

1486585021433یاریگانێت/لەسەر دەنگۆیە بەربڵاوەکانی خواستی مانچستەر یونایتد لە کڕینی ئەتنۆن گریزمانی فەڕەنسیی و یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیی، ئێنریکی سێرێزۆی سەرۆکی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیایش هاتە دەنگ و تێڕوانینی خۆی لەسەر مان یۆ خستە ڕوو.

گریزمانی فەڕەنسی لە وەک سێیەم باشترین یاریزانی ساڵی ۲٠۱٦ دەستنیشانکرا، ئەمە وایکرد خواست و ناوبانگێکی زیاتری پێ بخەشێت و ببێتە جێ بایەخێکی گرنگ.

لە پێش کرانە دەرەوەیشیان لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە سەر دەستی یانەی بارسێلۆنا، سێرێزۆ چەند لێدوانێکی دا، کە دیارترینیان قسەکردن بوو لەسەر پرسی پەیوەندی کردنی گریزمانەوە بە مانچستەر یونایتد و یانەکەی مۆرینهۆی بە یانەیەکی بچووک وەسف کرد و وتی: “مانچستەر؟ ئەوە یانەیەکی بچووکە.”

شایەنی باسە، بۆندەکەی ئەنتۆنیۆ گریزمان لە ۲٠۲۱ کۆتایی دێت و بە گوێرەی زانیارییەکانیش، یانەی مانچستەر بڕی ۱٠٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply