وەرزشوانێکی کورد بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا

57fc747efc00a01dff4e1222e595e1d5_L

یاریگا
كیانووش ڕۆستەمی، وەرزشوانی کوردی کرماشانی، لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی وەك باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.
ڕۆستەمی ساڵی ڕابردوو میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی بڕازیل لە وەرزشی هەڵگرتنی قورسایی وەدەست هێنا.
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانیی هەڵگرتنی قورسایی، 6 وەرزشوانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی “ینۆ بزۆكۆیچ” ‌و بۆ باشترین یاریزانی ئەو وەرزشە لەساڵی 2016دا بەربژێر كردبوو كە كیانووش ڕۆستەمی یەكێك لەو 6 کەسە بوو.
هەڵبژاردنی باشترین یاریزان بە دەنگی خەڵك ‌و لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی هەڵگرتنی قورسایی جیهان ئەنجام دراوە و ڕۆستەمی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
كیانووش ڕۆستەمی خەڵكی شاری (شائاباد)ی پارێزگای كرماشانە و پاڵەوانی كێشی 85 كیلۆگرامە لە هەڵگرتنی قورسایی لە ئاستی جیهانە.
ڕۆستەمی لە یارییەكانی ئۆڵەمپیادی ڕیۆی بەرازیل ساڵی ڕابردووی زایینیدا، پلەی یەكەمی وەدەست هێنا ‌و لە ئۆڵەمپیادی لەندەنیش مەدالیای زیوی بەدەست هێنا.
خاڵی جێگای سەرنج لەسەر ئەو یاریزانە كوردە ئەوەیە كە ناوبراو بەبێ ڕاهێنەر خۆی ئامادە دەكات، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە 3 ڕۆژ لەمەوبەر ڕاهێنەری تیمی هەڵگرتنی قورسایی ئێران ناوی ئەو یاریزانە كوردە بۆ بەشداریكردن لە یارییە ئاسیاییەكان لابدات‌ و ڕێگەی بەشداریكردنی پێ نەدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply