کارەساتەکەی ئاسمانی میونخ

munich
نووسەر : بەکر حسن.

یاریگا-ئەمڕۆ ٥۹ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەسەتە مێژوویە دڵتەزێن و لەیاد نەکراوەکەی مانچستەر یوونایتد .

کارەساتەکەی مان یونایتد لە ٦ ی مانگی ۲ ی ساڵی ۱۹٥٨ بوو دوای یاری نێوان مان یوونایتد و ڕێد ستار بلگراد لە میانی یارەکانی چارەگی کۆتای پاڵەوانیەتی ئەوروپا کە ئەنجامی یاریەکەش بە یەکسان بوون بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتای پێهاتبوو کاتێک هێڵی ئاسمانی بەریتانی ئەوروپی کە لە یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەرانەوە لە بیگراد ی یوگسلاڤیای جاران ئەگەڕایەوە بۆ بەریتانیا بەڵام ئەنجامی گەڕانەوەکە دڵ خۆشکەر نەبوو بۆ شەیتانە سوورەکان سەرەنجام لە کاتژمێر سێ ۆ چوار دەقە ئەو فڕۆکە ئاسمانیەی کە یاریزان و ڕاهێنەرانی مان یوونایتدی هەڵگرتبوو لە ئاسمانی میوونخی ئەڵمانیای خۆر ئاوا کەوتە خوارەوە کە ۲۳ کەس بوون بە قوربانی و ۱۹ کەس بریندار بوون و ۲۱ کەس ڕزگاریان بوو یەکێک لە ڕزگاربووەکان بۆبی چارلتۆنی ئەفسانەی مان یوونایتدە کە ئەوکات تەمەنی ۲۰ ساڵ بوو ئەوەی جێگەی سەرنجە بۆبی تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە .

ئەو یاریزانانەی بوونە قووربانی نازناوی ” مناڵەکانی بوسبی ” یان لێنان کە مات بووسبی ئەو کات ڕاهنەریەتی مان یوونایتدی ئەکرد کە ئەمیشیان یەکێک بوو لە ڕزگاربووەکان . یاریزانانی مان یوونایتد کە لە کەوتنەخوارە کەدا مردن پکهاتبوون لە ٨ یاریزان کە ئەوایش ڕۆجەر بیرنی تەمەن ۲٨ ساڵ و ئیدی کۆڵمانی تەمەن ۲۱ ساڵ و مارک جۆنسی تەمەن ۲٤ ساڵ و دونکان ئیدواردسی تەمەن ۲۱ ساڵ و بیڵی ویلانی تەمەن ۲۱ ساڵ و تۆمی تایلۆری تەمەن‌ ۲٦ ساڵ و دەیڤد پیگی تەمەن ۲۲ ساڵ و جیۆف بێنتی تەمەن ۲٥ ساڵ . ئەو یاریزانانەی کە بە سەختی بریدار ببوون کە پێکهاتبوون لە ۲ یاریزان کە ئەوانیش جاکی بلانچفلۆوەری تەمەن ۲٤ ساڵ و ئەستێرەی یەکەمی ئەو کاتی مان یوونایتد جۆنی بێری تەمەن ۳۱ ساڵ بوو کە لە ساڵی ۱۹٥۱ لە بێرمینگهام سیتیەوە پەیوەندی بە مان یوونایتد کردبوو بەڵام دوای ئەم ڕووداوە جۆنی بێری نەیتوانی چیتر یاری بکاتەوە .

ئەو یاریزانانەی ڕزگایان بوو لە کارەساتەکە کە توانیان اڵانی دواتر بەردەوام بن لە یاری کردن پێکهاتبوون لە بۆبی چارلتۆن و ڕای وود و بیل فۆولکێس و کینی مۆڕگانس و ئەلبێرت ساکانلۆن و ویڵف ماک گوینیس و جۆن دۆهێرتی و کۆڵین وێبیستەر و دینیس ڤایلۆت و هاری گریگی گۆڵپارێز کە لە ساڵێک پێش ڕووداوەکەو لەساڵی ۱۹٥۷ لە دونکا ڕۆڤەرزەوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد بە ۲۳٥۰۰ پاوەند کە ئەم بۆندە کردیە گرانترین گۆڵپارێز لە جیهاندا.

16559298_105049143348842_324791420_n

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply