ژیاننامه‌ | فرانک لامپارد باشترین یاریزانی چێڵسی له‌ مێژوودا

Frank Lampard

نوسینی به‌کر حه‌سه‌ن.

 

فرانك جه‌یمس لامپارد له‌ 20 مانگی 6 ی ساڵی 1978 له‌ شارۆچكه‌ی ڕامفۆرد ی سه‌ر به‌ له‌نده‌ن له‌ دایك بووه‌ ، لامپارد سه‌ر به‌ خێزانێكی وه‌رزشه‌وانه‌ كه‌ باوكی  یاریزان بووه‌ و هاری ڕیدناپی خاڵی یاریزان و ڕاهێنه‌ری پێشووی كۆمه‌ڵیك یانه‌ی ئینگلیزی بووه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی تۆپی پێ بووه‌ له‌هه‌مان كاتدا نووسه‌ری چیرۆك و ڕۆمانی مندالانیشه‌ كه‌ تا ئێستا 18 ڕۆمان و چیرۆكی بۆ منداڵان نووسیوه‌.

لامپارد سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی له‌ یانه‌ی وێستهام یوونایتده‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ باوكیشی یاریزانی پێشووه‌ی هه‌مان یانه‌ بووه‌ ، هاری ڕیدناپ كه‌ ماوه‌ی 1994 تا 2001 ڕاهێنه‌ری وێستهام بووه‌ ده‌رفه‌تی زۆری داوه‌ به‌ لامپارد تا شووێنی خۆ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ بكاته‌وه‌ ، له‌نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2001 یاری بۆ وێستهام یوونایتد ئه‌نجامداوه‌ ، وه‌رزێك به‌ شێوه‌ی خواستن یاری بۆ سوانسی سیتی كرددوه‌.

فرانك لامپارد بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1997 بۆ 1998 شووێنی خۆی له‌ تیپی یه‌كه‌می وێستهام ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌مان ساڵدا یارمه‌تی هامه‌رزی داوه‌ پله‌ی پێنجه‌م له‌ پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستبهێنیت .
لامپارد له‌ 14 ی مانگی 6 ساڵی 2001 به‌ بڕی 11 ملیۆن پاوه‌ند له‌ وێستهام یوونایتده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێڵسیه‌وه‌كرد و هه‌رزوو شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی چێڵسی كرده‌وه‌.

 

لامپارد یارمه‌تیه‌كی زۆری یانه‌كه‌ی دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پریمه‌رلیگ له‌ وه‌رزی 2004 بۆ 2005 كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا توانی 13 گۆڵ و 16 ئه‌سیست تۆماربكات له‌ پریمه‌رلیگ ماوه‌ی 50 ساڵ بوو چێڵسی نه‌یتوانی بوو نازناوی خوولی نایابی به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌وه‌رزی 2005 بۆ 2006 توانیان بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنن و لامپارد گۆڵكاری یانه‌كه‌ی بوو له‌ پریمه‌رلیگ به‌ 16 گۆڵ و توانی له‌ 3 یاری یه‌ك به‌دووای یه‌كی پریمه‌رلیگ دوو گۆڵ له‌ هه‌ریاریه‌كدا تۆمار بكات ، هه‌مان وه‌رز لامپارد توانی ڕیكۆردێكی ده‌یڤد جه‌یمس بشكێنیت به‌وهی كه‌ توانی 164 یاری به‌ دوای یه‌كدا له‌ پریمه‌رلیگ به‌شداری بكات .

وه‌رزی 2006 بۆ 2007 لامپارد به‌ كاپتنی دووه‌می یانه‌ی چێڵسی ده‌ستنیشانكرا.

لامپارد ماوه‌ی 13 ساڵ یاری بۆ یانه‌ی چێڵسی كردووه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌رجه‌م پاله‌وانه‌تیه‌كان 648 یاری بۆ ئه‌نجامداوه‌و 211 گۆلی بۆ تۆماركردووه‌.
فرانک  گۆڵكاری مێژووی یانه‌ی چێڵسیه‌ كه‌ ماوه‌ی 13 ساڵی یاری بۆ ئه‌م یانه‌ له‌نده‌نیه‌ كردووه‌ ، كه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسه‌كان و شاره‌زایانی تۆپی پێوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ مه‌زنترین یاریزانی ناوه‌ڕاست له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی پێشوو دیاری كراوه‌ ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌ندێك یاریزانانی چێلسیه‌وه‌ به‌ باشترین یاریزانی میژووی چێڵسی داده‌نتریت وه‌ك گۆڵكاری پێشووی چێڵسی بۆبی ته‌مبلین و جۆن تێری.

دوای 13 ساڵ یاری كرد بۆ چێلسی له‌ پایزی 2014 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی نیویۆرک ستی کرد و بووه‌ به‌شێک له‌ کۆچی یاریزانه‌ به‌ ئه‌زموونه‌کانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌مریکا به‌ڵام له‌ رێککه‌وتنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا  ناوبراو گه‌ڕایه‌وه‌ پریمه‌رلیگ و یاری بۆ  مانچسته‌ر سیتی کرد  ئه‌مه‌ش پاش رێککه‌وتنی نێوان نیویۆرک و مان ستی.

لامپارد ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی نیۆڕك سیتی ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ ئه‌كات و ماوه‌ی 2015 بۆ 2016 یاری بۆ یانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ كردووه‌ له‌ كۆی 31 یاری 15 گۆڵی بۆ یانه‌ی نیۆرك سیتی  تۆمارکردووه‌..

 

سه‌ره‌تای یاری كردنی لامپارد له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی نیشتیمانی ئینگلته‌ڕا له‌ مانگی 10ی ساڵی 1999 بوو كه‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا ئه‌نجامدا ، لامپارد له‌گه‌ل ئینگلیز به‌شداری 5 پاڵه‌وانیه‌تی فه‌ڕمی كردووه‌ كه‌ 2 جار جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵانی 2004 و 2012 وه‌ 3 جار به‌شداری جامی جیهانی ساڵانی 2006 و 2010 و 2014 كردووه‌ .

ئه‌ستێره‌ ئینگلیزییه‌که‌ ماوه‌ی 15 ساڵ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ به‌شداری 106 یاری كردووه‌ و توانیویه‌تی 29 گۆڵ تۆمار بكات ، لامپارد زۆرترین گۆڵی به‌ ڵیدانی سزا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز تۆمار كردووه‌ به‌ 9 گۆڵ به‌ ڵیدانی سزا .

نازناوه‌كانی لامپارد له‌گه‌ڵ یانه‌:

 

 

لەگەڵ یانەی چێڵسی :

3 جار نازناوی پریمەرلیگ ( 2005 , 2006 , 2010 ).

4 جار نازناوی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را

(2007 , 2009 , 2010 , 2012).

 

2 جار نازناوی کارلینگ که‌پ

( 2005 , 2007 ).

2 جار نازناوی قەڵغانی خێرخوازی ( 2005 , 2009 ).

1 جار نازناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ( 2012 ).

1 نازناوی خوولی ئەوروپی ( 2013 ).

 

 

نازناوە تاکە کەسیەکان :

 

دووەم باشترین یاریزانی جیهان 2005

دووەم باشترین یاریزن باڵۆن دۆر 2005

2 جارباشترین یاریزانی وەرزی پریمەر لیگ 2005 ، 2006.

1 جار باشترین یاریزانی پریمەر لیگ بە پێی دەنگی نووسەرانی تۆپی پێ

5 جار ناوی لە باشترین پێکهاتی وارزی پریمەر لیگ ( 2005 , 2006 , 2007, 2009 , 2010).

 

1 جار ناوی لە باشترین پێکهاتەی جیهان 2005.

1 جار باشترین ناوەڕاستی ئەوروپا 2008.

2 جار باشترین یاریزانی ئینگلتەڕا ( 2004 ,2005 ).

1 جار ناوی لە باشترین پێکهاتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ( 2004 ).

1 جار پیاوی یاری کۆتای جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را (2007).

4 جار باشترین یاریزانی مانگ لە پریمەر لیگ ( مانگی 11 ی 2003 , مانگی 4 ی 2005 , مانگی 10 ی 2005 , مانگی 10ی 2008 ).

خه‌ڵاتی پریمه‌رلیگ بۆ لامپارد به‌ بۆنه‌ی 20 وه‌رز یاری كردن له‌و خووله‌.

باشترین یاریزانی 10 ساڵی پریمەرلیگ (2001 تا2010).

خەڵاتی بریکلەیس میریت وەک بەشداری کردنی لە 164 یاری بە دوای یەکدا لە پریمەرلیگ.

3 جار باشترین ساڵی چێڵسی ( 2004 ، 2005 ، 2009 ).

3 جار باشترین یاریزانی Fa Cup

( 2007 , 2009 , 2010 ).

2 جار باشترین یاریزانی Carling Cup

( 2005 , 2007 ).

جار باشترین گۆڵ دروستكاری وه‌رز له‌ پریمه‌رلیگ ( 2005 به‌ 16 ئه‌سیست ، 2006 به‌ 10 ئه‌سیست ، 2010 به‌ 17 ئه‌سیست ).

ناوی له‌ باشترین پێكهاته‌ی وه‌رز له‌ خوولی ئه‌مریكی ( 2015 ).

خه‌لاتی گلۆب سكۆره‌ر له‌ ژیانی وه‌رزشی دا ( 2015).

5 جار گۆڵكاری ساڵی چێڵسی ( 2005 ، 2006 ، 2008 ، 2012 ، 2013 ).

گۆڵكاری مێژووی چێڵسی به‌ 211 گۆڵ.

 

ئاماره‌كانی فڕانك لامپارد :

 

له‌گه‌ڵ وێستهام :

187 یاری

39 گۆڵ

 

له‌گه‌ڵ سوانسی سیتی :

9 یاری

1 گۆڵ

 

له‌گه‌ڵ چێڵسی :

648 یاری

211 گۆڵ

 

له‌گه‌ڵ مان سیتی :

38 یاری

8 گۆڵ

له‌گه‌ڵ نیۆڕك سیتی :

31 یاری

15 گۆڵ

 

له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا :

106 یاری

29 گۆڵ.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply