ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌یسه‌لمێنن لامپارد یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌فسانه‌کانی تۆپی پێ

Frank Lampard

یاریگا-ئه‌مڕۆ  فرانک لامپارد  یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌ڕاستکاره‌کانی مێژووی پریمه‌رلیگ وازهێنانی له‌ یاریکردن راگه‌یاند.

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌  رێزی و خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن هانده‌ران و که‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشییه‌کان بۆ فرانک نێردرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه‌ هه‌مان گرنگی ئه‌فسانه‌ ناوداره‌کانی پێنه‌درابێت به‌ڵام ژماره‌کان ده‌یسه‌لمێنن  که‌ هیچی له‌و که‌متر نیه‌

  • له‌ ١٠١٩ یاری فه‌رمی ئه‌نجامداوه‌ و ٣٠٢ گۆڵی تۆمارکردووه‌
  • له‌ ٦٠٩ یاری پریمه‌رلیگدا به‌شداریکردووه‌. ته‌نها رایان گیگز (٦٣٢) وه‌ گاریس باری (٦١٥)  له‌و زیاتر یاریان هه‌یه‌ له‌و خوله‌دا
  • له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته‌ ، چواره‌م گۆڵکاری مێژوویی پریمه‌رلیگه‌ به‌ ١١٧ گۆڵ  دوای ئالان شیره‌ر ، واین ڕونی ، ئاندی کۆڵ
  • خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزادا له‌ مێژووی پریمه‌رلیگ به‌ ٤١ گۆڵ
  • لامپارد به‌رامبه‌ر به‌ ٣٩ یانه‌ی جیاواز له‌ پریمه‌رلیگ گۆڵی تۆمارکردووه‌
  • لامپارد  خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ به‌ لێدانی سزا له‌ مێژووی یاریزانه‌ ئینگلیزییه‌کان به‌ ٩ گۆڵ
  • له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته‌ به‌ڵام گۆڵکاری مێژوویی چێڵسییه‌ به‌ ٢١١ گۆڵ له‌ ٦٤٩ یاریدا
  • لامپارد ١١ ناسناوی فه‌رمی بردووه‌ته‌وه‌ ( ٣ پریمه‌رلیگ ، ١ چامپیۆنزلیگ ، ٤ جامی یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ، ٢ جامی خولی ئینگلیزی ، ١ یۆرۆلیگ)
  •  له‌ ٢٠٠٥ پله‌ی دووه‌می باڵۆن دۆر و باشترین یاریزانی جیهانی برده‌وه‌.
  • ٢ جار وه‌ک باشترین یاریزانی ئینگلیزی هه‌ڵبژێردراوه‌
  • ٣ جار وه‌ک باشترین یاریزانی چێلسی ده‌ستنیشانکراوه‌
  • ٤ جار وه‌ک باشترین یاریزانی مانگ له‌ پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشانکراوه‌
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply