بەڤیدیۆ.. گۆڵپارێزە تەمەن 44 ساڵەکەی میسر هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاری کۆتایی ئەفریقیا

Screen Shot 2017-02-02 at 12.21.51 PM

یاریگا
جارێکی دیکە (عیسام ئەلحەزری) گۆڵپارێزە ناوازەکەی میسر کە تەمەنی 44 ساڵە سەلماندی کە گۆڵپارێزێکی زۆر جیاوازە و شایستەی سەرسام بوونە دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزی لە کاتی فەرمی یارییەکە پێشکەش کرد و لە لێدانی سزای یەکلا کەرەوەش بە گەڕاندنەوەی دوو پەناڵتی میسری بۆ یاری کۆتایی جامی ئەفریقیا سەرخست..

عیسام ئەلحەزەری کە بەم دواییە گۆڵپارێزێکی بە سەنگی (کاسیاس) پەیامی دەستخۆشی و ستایشی لە ڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام بۆ ئەو گۆلپارێزە نارد، یەکێکە لە بە تەمەنترین یاریزانان لەسەر ئاستی جیهان بەڵکو لە تاکە یاریزانە کەلەو تەمەنە لەگەڵ هەڵبژاردەی ولاتەکەی یاری بکات و لە ڕووی ژمارەی یارییە نێو دەوڵەتییەکانیش ناوی لە نێو پێشەنگی یاریزانان هاتووە.

ئەوەش ڤیدیۆی ئەو گۆڵپارێزە کە دوێنێ شەو لەو یارییەدا هەڵبژاردەی فیرعەونەکانی میسری بۆ یاری کۆتایی سەرخست و هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆی شکست پێ هێنا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply