فەرمی: ئادێبایۆر یانەیەکی نوێی ھەڵبژارد

Emmanuel Adebayor

Emmanuel Adebayor

یاریگا
ئێمانوێل ئادیبایۆر, ھێرشبەری تۆگۆیی کە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە لە ریزی ھیچ یانەیەک یاری نەکردووە, پەیوەندی بە یانەی باشاک شەھیری تورکیاوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی تورکی بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەکەیان بۆ زیاتر بە ھێز کردنی ریزی پێشەوەی یانەکەیان و بەردەوام بوون لەسەر بەدەست ھێنانی خولی سوپەری وڵاتەکەیان گرێبەستیان لەگەڵ ئێمانوێل ئادیبایۆری ھێرشبەری پێشووی یانەکانی تۆتێنھام و ریال مەدرید واژۆ کردووە.

ھەر چەند یانەی تورکی ئاماژەی بە بڕی ئەو گواستنەوەیە نەکردووە, بەڵام سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە پێشبینی دەکەن تێچووی ئەم گواستنەوەیە نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆ بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply