فەرمی: بۆیان کریکیچ وەرزی داھاتوو لە بۆندێز لیگا یاری دەکات

Bojan Krkic

Bojan Krkic

یاریگا
بۆیان کریکیچ, ھێرشبەری ئیسپانی یانەی ستۆک سیتی ئینگڵتەرا بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ماینزی ئەڵمانیاوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی ئەڵمانی ھەواڵی گواستنەوەی گۆڵکاری ئەڵمانی پشت راست کردەوە و ئەو یاریزان لە قۆناخی دووەمی بۆندێز لیگا لە ریزەکانی ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت, بۆیان لەمبارەیەوە بە پێگەی فەرمی یانە نوێیەکەی گوت ” خۆشحالم بۆ جاری یەکەم بۆندێز لیگا تاقی دەکەمەوە و ھیوادارم بتوانم خزمەتێکی باشی یانە نوێیەکەم بکەم”.

ھێرشبەری 26 ساڵی ئیسپانیا پێشتر لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای وڵاتەکەی و ئایاکسی ھوڵەندا, رۆما و ئەیسی میلانی یاریکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر