دواجار یانەیەکی دیکەش لە گواستنەوەی یاریزانانی بێ بەش کرا

Adil Chihi

Adil Chihi

یاریگا
بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیھانی, دواجار بریاریاندا کە یانەی ئیستیقلالی ئێرانی لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانانی بێ بەش بکەن.

پاش ئەوەی عادل چیچی یاریزانی مەغریبی لەسەر نەدانی بڕی گرێبەستەکەی سکالایەکی لە دژی یانەکەی پێشووی، ئیستیقلالی ئێرانی تۆمار کرد, فیفا بریاریدا بەو ھۆیەوە یانەی ئێرانی لە بازاری گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سڕ بکات.

ئەمە لە کاتێکدا ھەفتەی رابردوو دوای بڵاوبونەوەی ئەم ھەواڵە بەرپرسانی یانەی ئێرانی ھەوڵی زۆریاندا بە ھاوکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان پارەکەی ئەو یاریزانە پێش کەشی بکەن, بەڵام فیفا رەتیکردەوە ئەو سزایە ھەڵگرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply