ئیتۆ رەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەی ئاکماری رووسیاوە کردبێت

Samuel Eto'o

Samuel Eto’o

یاریگا
ساموئێل ئیتۆ, ھێرشبەری کامیرۆنی یانەی ئانتالیا سپۆری تورکیا ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پەیوەندی بە یانەی ئاکماری رووسیاوە کردبێت.

ھەفتەی رابردوو دوای بلاوبونەوەی وێنەیەکی ھێرشبەری کامیرۆنی بە درێسی یانەی رووسی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە, دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەی تورکی جێھێشتووە و پەیوەندی بە یانەی رووسیەوە کردووە, بەڵام ئیتۆ ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

گۆلکاری پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر میلان لەمبارەیەوە گوتی ” تەنھا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە ھەبووە و وێنەیەکی یادگارییان لەگەڵدا گرتووە”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply