وێنه‌ و ئامار: یه‌كشه‌ممه‌ فێدرێر و نادال یاریی كلاسیكۆی تۆپه‌ زه‌رده‌كه‌ ده‌كه‌ن

0

nadal-and-federer-out-of-rogers-cupبه‌ بردنه‌وه‌ی رافایل نادال له‌ گریگۆری دیمیترۆڤ و سه‌ركه‌وتنی بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی ئوستڕاڵیای كراوه‌، عاشقانی تێنس بینینی یاریی كلاسیكۆیان مسۆگركرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 11:30ی به‌یانی رۆجێر فێدرێر و رافایل نادال له‌ یاریگه‌ی رۆد لاڤه‌ر ئارینا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

جه‌نگی پیره‌كان له‌ مێلبۆرن

گه‌رچی فێدرێر له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدایه‌ و نادالیش 30 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، به‌ڵام ئه‌و دوو تێنسزانه‌ ئه‌مساڵ له‌ مێلبۆرن 6 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و خۆیان گه‌یانده‌ فیناڵی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

ئاندی مارای پێشه‌نگی تێنسزانان و نۆڤاك جۆكۆڤیچی دووه‌می ریزبه‌ندی و پاڵه‌وانی دوو وه‌شانی رابردوو له‌ قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تاوه‌ ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كرد و رێگایان بۆ رافا و رۆجێر خۆشكرد بگه‌نه‌ فیناڵ.

ئه‌گه‌ر فێدرێر له‌ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌ ریزبه‌ندی گشتی بۆ پله‌ی نۆیه‌م سه‌رده‌كه‌وێت، له‌ كاتێكدا ئێستا له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندی دایه‌، نادالیش كه‌ ئێستا له‌ خانه‌ی نۆیه‌مه‌، به‌ بردنه‌وه‌ی بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌رده‌كه‌وێت.

مێژوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ناداله‌!

پێشتر هه‌ردوو تێنسزان 33 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه‌، نادال 23 بردنه‌وه‌ و فێدرێر 11 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ گه‌وره‌كان رافا 6 بردنه‌وه‌ و فێدرێر 2 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

له‌ یاریی كۆتایی ماتادۆر و مایسترۆ 11 جار رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و نادال 9 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌تستهێناوه‌ و فێدرێریش 2 جار له‌سه‌ر ئه‌ستۆی نادال ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ یاریگه‌ ره‌قه‌كان كه‌ هاوشێوه‌ی یاریگه‌كانی رۆد لاڤه‌ر ئارینای یاریگه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ن، فێدرێر 7 بردنه‌وه‌ و نادالیش 9 بردنه‌وه‌یان له‌ دژی یه‌كتری به‌ده‌تسهێناوه‌.

31 گراند سلام له‌ رۆد لاڤه‌ر ئارینا ده‌بێت!

رۆجێر فێدرێر پێشتر چوار جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی ئوستڕاڵیای كراوه‌ و خاوه‌نی 17 ناسناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی گراند سلامه‌، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010 نه‌یتوانیوه‌ له‌ مێلبۆرن پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و دوای 8 ساڵ چاوی له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یه‌.

هه‌رچی ناداله‌ خاوه‌نی 14 ناسناوی گراند سلامه‌ و 2009 بووه‌ پاڵه‌وانی مێلبۆرن و رافا ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مین جار ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌.

3C8CBAF700000578-4163888-image-a-32_1485524204406 3C90F5FB00000578-4163888-image-a-57_1485525143698 3C90F60B00000578-4163888-image-m-39_1485524488955 3C90F61C00000578-4163888-image-a-34_1485524413204 3C910D6800000578-4163888-image-a-37_1485524434980 3C911E7300000578-4163888-image-a-33_1485524212592 3C8860AD00000578-4163888-image-a-47_14855248788083C9070CE00000578-4163888-image-a-49_1485524902631 3C9182DD00000578-4163888-image-a-6_1485525924279 3C91000100000578-4163888-image-m-59_1485525277224 3C91001000000578-4163888-image-a-36_1485524430109 m_27012017_nadal_05

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply