بەرگریکارێکی چێلسی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریکا تووشی پێکان بوو

Baba Rahman

Baba Rahman

یاریگا
بابا رەحمان, بەرگریکاری ھەڵبژاردەی گانا و یانەی چێلسی ئینگڵتەرا لە یاری شەوی رابردووی ھەڵبژاردەکەی تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

پێگەی فەرمی تۆپی پێ گانا بڵاویکردەوە, بابا بە ھۆی ئەو پێکانەی لە یاری شەوی رابردووی ھەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئۆگاندا تووشی پێکانێکی قورس بووە لەسەر ئاستی ماسولکەکانی قاچی راستیدا, بۆیە توانای یاریکردنی تا سێ ھەفتەی دیکە نابێت.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەم ھەواڵە بەرپرسانی بلوز داوایان کردووە بەرگریکاری یانەکەیان بۆ ئینگڵتەرا بگەرێتەوە بۆ ئەوەی پزیشکانی ئەوان پشکنینی زیاتر بۆ ئەنجام بدەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply