پاتریک ڤیەرا بۆ پرێمەر لیگ دەگەڕێتەوە

Patrick Vieira

Patrick Vieira

یاریگا
پاتریک ڤیەرا, یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ئارسناڵی ئینگڵتەرا بۆ شوێن گرتنەوەی دێڤید مۆیسی راھێنەری ساندەرلاند پالێوراوە.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی یانەی ساندەرلاند بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە وەرزی ئەمساڵ بریاریانداوە گۆرانکاری لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەیان بکەن, بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت لەگەڵ راھێنەری فەرەنسی دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەیان.

لە وەرزی ئەمساڵ ساندەرلاند بە راھێنەرایەتی مۆیسی سکۆتلەندی تەنھا لە چوار یاریدا سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە و لە دواوەی ریزبەندی دێن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply