وتار| کشانەوەتان بڕیارێکی دروستبوو یان ھەڵە!

16144225_1139162379528456_358542427_n

بارزان ئەکرەم
کشانەوەی یانەی ھەولێر لە خولی نایابی عێراقی شەقامی وەرزشی لە کوردستان لەت کرد, بەشێکیان لەگەڵ بڕیارەکەدابوون باڵەکەی تریش لە دژیدابوون, بەتایبەتی ئەوانەی دژی بوون بیانوی سەرکیان بۆ کشانەوەکە ئەوەبوو لە ڕووی ھونەریەوە یانەکە زۆر دوادەکەوێت, ھەولێر ئەو ناوە گەوریە وەن دەبێت, کە نمونەی قسەکانیشیان بە یانەی دھۆک و یانەی سلێمانی دەھێنەوە, پێیان وایە خراپی ئاستی وەرزشی ئەم دوو شارە بۆ ئەو بڕیارە دێت, کە ئەو دوویانەپێشتر لە خولی عێراقی دابوویان, پێشیان وایە جارێکی تر و دروست کردنەوەی تیپ کات و تێچوونی زیاتری دەوێت وەک لە ئێستادا, بەڵام وەڵامی لایەنەکەی تر, کە لەگەڵ سەرۆکی یانە و دەستەی کارگێڕی بۆ ئەوەی دەگێڕنەوە, کە بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان ئەوە کارەیان ئەنجامداوە, چونکە تا دێت کاری توند و تیژی رەگەزپەرستی لە یاریگا جیایاکانی عێراق زیاتر دەبێت, ئەم قسەیەش پاڵپشتی لە ئێستادا زیاتر لێ دەکرێت دوای ئەو کارە ناشرینانەی لە م دوایانە کران دژ بە یانەکانی قوەی جەوەیە و نەجەف, راستە یاریزانەکان لە یانەی ھەولێر ڕوویان کردە یانەکانی ناوەراست و بەغدا, بەشێک پرسیاری ئەوە دەکەن ئەی بۆ چی ئەو یاریزانانە چوونە ئەو یانانە مادام مەترسی ھەیە, بەڵام دەبی ئەوە بزانن ئەوان لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆیان ڕوویان لە و یانانە کردووە, لە پێناو پاراستنی ئاستیان و گەیشتن بە خەونەکانیان ئەوە ڕێگایەیان گرتووە, لە ئێستادا بەشێک لە یانەکان ھەمان بۆچوونی یانەی ھەولێریان ھەیە بۆ کشانەوە, خۆ ئەگەر یەک یاریزانی ھەولێر قەترەیەک خوێنی بە ناحەق برژێت,کە لە ھەموو شتێک بە نرخترە ئەو کات ھەموو دونیا قەرەبووی بۆ یاریزانەی پێناکرێتەوە, کوشتن و لێدان و پەلاماردانی یاریزان لە لایەن کەسانی دەست رۆیشت و لە عێراق کارێکی زۆر ئاسایە, بۆیە بە بۆچوونی خۆم ئەم بڕیارەی دەستەی کارگێڕی بڕیاریکی دروست بوو لە کۆتایشدا ئەو راستیە بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا دەبێت, وە وەرزشیش تەنھا لە رێگای خولی عێراقی پێش ناکەوێت ئەگەر بمانەوە زۆر رێگای تر ھەیە بیگرینە بەر بۆ بەرە و پێشبردنی یاری تۆپی پێ باشترین جێگرەوەش خولی نایابی کوردستانە, دەتوانری رێگای تریش بگرینە بەر.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply